وَكَمۡ قَصَمۡنَا مِن قَرۡيَةٖ كَانَتۡ ظَالِمَةٗ وَأَنشَأۡنَا بَعۡدَهَا قَوۡمًا ءَاخَرِينَ

چه‌نده‌ها شارو شارۆچکه‌مان کاول کرد که خه‌ڵکه‌که‌ی سته‌مکار بوون و به‌دوایاندا گه‌لانی ترمان هێناوه‌ته مه‌یدانه‌وه‌.


فَلَمَّآ أَحَسُّواْ بَأۡسَنَآ إِذَا هُم مِّنۡهَا يَرۡكُضُونَ

جا کاتێک ئه‌و خوا نه‌ناسانه هه‌ستیان کردووه که تۆڵه و سزای ئێمه به‌ره‌و ڕوویان هاتووه و نزیکه یه‌خه‌یان بگرێت، ئه‌وه ده‌ست به‌جێ ڕایان کردووه لێی و سه‌ریان لێشێواوه‌.


لَا تَرۡكُضُواْ وَٱرۡجِعُوٓاْ إِلَىٰ مَآ أُتۡرِفۡتُمۡ فِيهِ وَمَسَٰكِنِكُمۡ لَعَلَّكُمۡ تُسۡـَٔلُونَ

)ئه‌وسا به گاڵته پێکردنه‌وه پێیان وتراوه‌) ڕامه‌که‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و ڕابواردنه و بۆ ئه‌و ماڵ و حاڵه‌ی که تیایدا ده‌ژیان، بۆ ئه‌وه‌ی پرس و ڕاتان پێ بکرێت و کارێک یان ئیشێک چاوه‌ڕێتان بکات!!


قَالُواْ يَٰوَيۡلَنَآ إِنَّا كُنَّا ظَٰلِمِينَ

(ئه‌وسا به ده‌م ڕاکردنه‌وه‌) ده‌یانوت: هاوار بۆ ئێمه به‌ڕاستی ئێمه سته‌مکار بووین.


فَمَا زَالَت تِّلۡكَ دَعۡوَىٰهُمۡ حَتَّىٰ جَعَلۡنَٰهُمۡ حَصِيدًا خَٰمِدِينَ

جا به‌رده‌وام هه‌ر ئه‌وه قسه‌یانه‌، هه‌تا هه‌موویانمان دروێنه و خامۆش کرد.


وَمَا خَلَقۡنَا ٱلسَّمَآءَ وَٱلۡأَرۡضَ وَمَا بَيۡنَهُمَا لَٰعِبِينَ

ئێمه ئاسمان و زه‌وی، هه‌رچیش له نێوانیاندایه به گاڵته (بێ مه‌به‌ست) دروستمان نه‌کردووه‌.



الصفحة التالية
Icon