إِنَّهُۥ يَعۡلَمُ ٱلۡجَهۡرَ مِنَ ٱلۡقَوۡلِ وَيَعۡلَمُ مَا تَكۡتُمُونَ

(دڵنیا بن) به ڕاستی هه‌ر ئه‌و زاته خۆی ده‌زانێت و ئاگایه به گوفتاری ئاشکراو هه‌ر ئه‌ویش ده‌زانێت و ئاگاداره له‌وه‌ی که ده‌یشارنه‌وه (له کارو کرده‌وه‌تان).


وَإِنۡ أَدۡرِي لَعَلَّهُۥ فِتۡنَةٞ لَّكُمۡ وَمَتَٰعٌ إِلَىٰ حِينٖ

من نازانم له‌وانه‌یه ئه‌م دواخستنی تۆڵه و به‌ڵێنی په‌روه‌ردگاره بۆ تاقیکردنه‌وه و سزاتان بێت و ڕابواردنێکیش بێت تا کاتێکی دیاریکراو (له دنیای کۆتا ته‌مه‌ندا، یاخود به‌ڵکو به خۆدا بچنه‌وه و ڕێبازی دینداری بگرنه به‌ر).


قَٰلَ رَبِّ ٱحۡكُم بِٱلۡحَقِّۗ وَرَبُّنَا ٱلرَّحۡمَٰنُ ٱلۡمُسۡتَعَانُ عَلَىٰ مَا تَصِفُونَ

(دوای گه‌یاندنی په‌یامی خوا و گوێ پێنه‌دانی خوانه‌ناسان) پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)ووتی: په‌روه‌ردگارا دادگه‌رانه له نێوان من و ئه‌مانه‌دا داوه‌ری بفه‌رموو له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی، په‌روه‌ردگارمان به‌خشنده و میهره‌بانه‌وه داوای یارمه‌تی لێکراوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رمان بخات به‌سه‌ر ئه‌و پێناسه‌یه‌ی که ئێوه ده‌یکه‌ن ده‌رباره‌ی خواو پێغه‌مبه‌ر و په‌یامه‌که‌ی



الصفحة التالية
Icon