ٱلۡمُلۡكُ يَوۡمَئِذٖ لِّلَّهِ يَحۡكُمُ بَيۡنَهُمۡۚ فَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّـٰلِحَٰتِ فِي جَنَّـٰتِ ٱلنَّعِيمِ

ئه‌و ڕۆژه پاشایه‌تی و ده‌سه‌ڵات ته‌نها به ده‌ست خوایه و فه‌رمانڕه‌وای له نێوانیاندا ده‌کات، جا ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کارو کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه له چه‌نده‌ها باخی پڕ له نازو نیعمه‌ته‌کاندان.


وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَكَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَا فَأُوْلَـٰٓئِكَ لَهُمۡ عَذَابٞ مُّهِينٞ

ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕ بوون و ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆ زانیووه‌، ئا ئه‌وانه به‌هۆی بیروباوه‌ڕی ناپه‌سه‌ندیانه‌وه سزای پڕ له خه‌جاڵه‌تی و ڕیسواکه‌ریان بۆ ئاماده‌یه‌.


وَٱلَّذِينَ هَاجَرُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ ثُمَّ قُتِلُوٓاْ أَوۡ مَاتُواْ لَيَرۡزُقَنَّهُمُ ٱللَّهُ رِزۡقًا حَسَنٗاۚ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَهُوَ خَيۡرُ ٱلرَّـٰزِقِينَ

ئه‌وانه‌ش که له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خواو له پێناوی سه‌رخستنی ڕێبازه‌که‌ی ئه‌ودا کۆچیان کرد له‌وه‌ودوا کوژران و شه‌هیدکران یاخود مردن، سوێند بێت بێگومان خوا له ڕزق و ڕۆزی چاك به‌هره‌وه‌ریان ده‌کات، به‌ڕاستی خوا هه‌ر خۆی چاکترین ڕزق و ڕۆزی به‌خشه‌.


لَيُدۡخِلَنَّهُم مُّدۡخَلٗا يَرۡضَوۡنَهُۥۚ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَعَلِيمٌ حَلِيمٞ

سوێند بێت خوای گه‌وره ئه‌و جۆره که‌سانه ده‌خاته شوێنێکه‌وه که زۆر پێی ڕازی و خۆشنوود ده‌بن، به‌ڕاستی خوا زانایه (به‌هه‌وڵ و کۆشش و نیه‌ت و چاکه‌یان) و خۆگره (زۆر په‌له ناکات له تۆڵه‌سه‌ندندا).



الصفحة التالية
Icon