فَإِذَا ٱسۡتَوَيۡتَ أَنتَ وَمَن مَّعَكَ عَلَى ٱلۡفُلۡكِ فَقُلِ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ ٱلَّذِي نَجَّىٰنَا مِنَ ٱلۡقَوۡمِ ٱلظَّـٰلِمِينَ

جا کاتێك خۆت و ئه‌وانه‌ى هاوڕێ و یاوه‌رتن له‌سه‌ر که‌شتیه‌که سوار بوون (ئه‌ی نوح تۆ) ئه‌وه بڵێ: سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که ڕزگاری کردین له ده‌ست قه‌ومی سته‌مکار.


وَقُل رَّبِّ أَنزِلۡنِي مُنزَلٗا مُّبَارَكٗا وَأَنتَ خَيۡرُ ٱلۡمُنزِلِينَ

هه‌روه‌ها بڵێ: په‌روه‌ردگارا له شوێنێکى موباره‌ك و پیرۆز دامبه‌زێنه‌. چونکه تۆ چاکترین زاتێکى بۆ ئه‌وه‌ی له شوێنی موباره‌ك و پیرۆزدا دامانبه‌زێنیت (ئیتر که‌شتیه‌که له‌سه‌ر کێوی جودی له کوردستانی باکور له‌نگه‌ری گرت).


إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ وَإِن كُنَّا لَمُبۡتَلِينَ

به‌ڕاستی ئا له‌و به‌سه‌رهاته‌دا چه‌نده‌ها نیشانه‌و به‌ڵگه‌ی ئاشکرا هه‌یه‌، بێگومان ئێمه (به جۆره‌ها شێوه‌و له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا) خه‌ڵکی تاقی ده‌که‌ینه‌وه‌.


ثُمَّ أَنشَأۡنَا مِنۢ بَعۡدِهِمۡ قَرۡنًا ءَاخَرِينَ

له‌وه‌ودوا له دوای ئه‌وان قه‌وم و نه‌وه‌یه‌کی ترمان به‌دیهێنا.


فَأَرۡسَلۡنَا فِيهِمۡ رَسُولٗا مِّنۡهُمۡ أَنِ ٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنۡ إِلَٰهٍ غَيۡرُهُۥٓۚ أَفَلَا تَتَّقُونَ

ئینجا پێغه‌مبه‌رێکمان هه‌ر له خۆیان بۆ ڕه‌وانه کردن، (پێی وتن): ته‌نها خوا بپه‌رستن، جگه له‌و زاته خوایه‌کی ترتان نیه‌، جا ئه‌وه لێی ناترسن؟ ئه‌وه خۆتان له خه‌شم و قینی ناپارێزن؟!



الصفحة التالية
Icon