إِلَّا ٱلَّذِينَ تَابُواْ مِنۢ بَعۡدِ ذَٰلِكَ وَأَصۡلَحُواْ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٞ

جگه له‌وانه‌ی که ته‌وبه‌ی ڕاسته‌قینه‌یان کردووه دوای ته‌مێ کردنه‌که‌یان، چاکسازی خۆیشیان کردووه‌، ئه‌وه بێگومان خوا (به نیسبه‌ت ئه‌و جۆره که‌سانه‌وه‌) لێخۆشبوو و میهره‌بانه‌.


وَٱلَّذِينَ يَرۡمُونَ أَزۡوَٰجَهُمۡ وَلَمۡ يَكُن لَّهُمۡ شُهَدَآءُ إِلَّآ أَنفُسُهُمۡ فَشَهَٰدَةُ أَحَدِهِمۡ أَرۡبَعُ شَهَٰدَٰتِۭ بِٱللَّهِ إِنَّهُۥ لَمِنَ ٱلصَّـٰدِقِينَ

ئه‌وانه‌ی که تۆمه‌تی زینا ده‌ده‌نه پاڵ هاوسه‌ره‌کانیان، هیچ شایه‌تێکیشیان نیه جگه له خۆیان، شایه‌تی ئه‌و جۆره که‌سانه به‌وه ده‌بێت که چوار جار سوێند به خوا بخوات که بێگومان له ڕاستگۆیانه (به چاوی خۆی تاوانه‌که‌ی بینیووه‌).


وَٱلۡخَٰمِسَةُ أَنَّ لَعۡنَتَ ٱللَّهِ عَلَيۡهِ إِن كَانَ مِنَ ٱلۡكَٰذِبِينَ

پێنجه‌م جاریش بڵێت به ڕاستی نه‌فرینی خوای له‌سه‌ره ئه‌گه‌ر (بوختانچی بێت) له درۆزنان بێت.


وَيَدۡرَؤُاْ عَنۡهَا ٱلۡعَذَابَ أَن تَشۡهَدَ أَرۡبَعَ شَهَٰدَٰتِۭ بِٱللَّهِ إِنَّهُۥ لَمِنَ ٱلۡكَٰذِبِينَ

(له لایه‌کی تریشه‌وه‌) سزا له‌سه‌ر ژنه‌که لا ده‌برێت کاتێ که چوار جار سوێند به خوا بخوات که مێرده‌که‌ی درۆ ده‌کات و (بوختانی بۆ هه‌ڵده‌به‌ستێت).


وَٱلۡخَٰمِسَةَ أَنَّ غَضَبَ ٱللَّهِ عَلَيۡهَآ إِن كَانَ مِنَ ٱلصَّـٰدِقِينَ

پێنجه‌م جار ژنه‌که ده‌ڵێت که خه‌شم و قینی خوای له‌سه‌ره ئه‌گه‌ر مێرده‌که‌ی ڕاست بکات.



الصفحة التالية
Icon