وَلَوۡ شِئۡنَا لَبَعَثۡنَا فِي كُلِّ قَرۡيَةٖ نَّذِيرٗا
خۆ ئه‌گه‌ر بمانویستایه بۆ هه‌ر شار‌و شارۆچکه‌یه‌ک پێغه‌مبه‌رێک و یادخه‌ره‌وه‌یه‌کمان ڕه‌وانه ده‌کرد.
فَلَا تُطِعِ ٱلۡكَٰفِرِينَ وَجَٰهِدۡهُم بِهِۦ جِهَادٗا كَبِيرٗا
(تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر به‌رده‌وام به له‌سه‌ر گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌ت) و به گوێی بێ باوه‌ڕان مه‌که و ملکه‌چیان مه‌به و به‌م قورئانه هه‌وڵ و کۆشش و خه‌باتێکی گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵدا بکه.
۞وَهُوَ ٱلَّذِي مَرَجَ ٱلۡبَحۡرَيۡنِ هَٰذَا عَذۡبٞ فُرَاتٞ وَهَٰذَا مِلۡحٌ أُجَاجٞ وَجَعَلَ بَيۡنَهُمَا بَرۡزَخٗا وَحِجۡرٗا مَّحۡجُورٗا
هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که ئاوی دوو ده‌ریا یان دوو ڕووبار له پاڵ یه‌کدا (وه‌ک خۆیان ده‌هێلێته‌وه و تێکه‌ڵ نابن، چونکه چڕیان جیاوازه)، ئه‌مه‌یان شیرین و خۆش و سازگار، ئه‌وی تریان تفت و تاڵه، له نێوانیاندا به‌ربه‌ست و کۆسپی فه‌راهه‌م هێناوه ناهێڵێت تیکه‌ڵ ببن.
وَهُوَ ٱلَّذِي خَلَقَ مِنَ ٱلۡمَآءِ بَشَرٗا فَجَعَلَهُۥ نَسَبٗا وَصِهۡرٗاۗ وَكَانَ رَبُّكَ قَدِيرٗا
هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که ئاوی (مه‌نی) به‌شه‌ر دروست ده‌کات (له‌وه‌ودواش زۆربه‌ی پێکهاته‌ی له‌شی هه‌ر ئاوه) و کردوویه‌تی به هۆی خزمایه‌تی (له ڕێگه‌ی پیاوه‌وه کۆمه‌ڵێک خزم دروست ده‌بێت هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ی ئافره‌ته‌وه کۆمه‌ڵێک)، بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ به‌رده‌وام ده‌سه‌ڵاتی بێ سنووره (له هه‌موو بوارێک‌دا).
وَيَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَنفَعُهُمۡ وَلَا يَضُرُّهُمۡۗ وَكَانَ ٱلۡكَافِرُ عَلَىٰ رَبِّهِۦ ظَهِيرٗا
خوانه‌ناسان له جیاتی خوا شتیک ده‌په‌رستن که نه سوودیان پێده‌گه‌یه‌نێت نه زیان و هه‌میشه و به‌رده‌وام بێباوه‌ڕ دژ به به‌رنامه‌ی په‌روه‌ردگاری ده‌وه‌ستێت.