فَفَرَرۡتُ مِنكُمۡ لَمَّا خِفۡتُكُمۡ فَوَهَبَ لِي رَبِّي حُكۡمٗا وَجَعَلَنِي مِنَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ

ئینجا ئه‌وه بوو له ده‌ست ئێوه هه‌ڵاتم کاتێک ترسام (له‌سه‌ر کوشتنی هه‌ڵه بمکوژنه‌وه)، ئیتر په‌روه‌ردگارم دانایی پێبه‌خشیووم و کردوومی به یه‌کێک له پێغه‌مبه‌ران.


وَتِلۡكَ نِعۡمَةٞ تَمُنُّهَا عَلَيَّ أَنۡ عَبَّدتَّ بَنِيٓ إِسۡرَـٰٓءِيلَ

جا ئه‌وه نازو نیعمه‌ته منه‌تم به‌سه‌ردا ده‌که‌یت که تۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیلت کردۆته به‌نده‌ی خۆت و زه‌لیلت کردوون؟ (چونکه به‌هۆی سته‌می تۆوه من له ماڵی ئێوه‌دا به‌خێوکرام).


قَالَ فِرۡعَوۡنُ وَمَا رَبُّ ٱلۡعَٰلَمِينَ

ئینجا فیرعه‌وون وتی: باشه، په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کان چی‌یه و کێ‌یه؟...


قَالَ رَبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَآۖ إِن كُنتُم مُّوقِنِينَ

موسا وتی: ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌، به‌دیهێنه‌ری هه‌موو ئاسمانه‌کان و زه‌ویه‌و هه‌رچیش وا له نێوانیاندایه ئه‌گه‌ر ئێوه بڕوا ده‌که‌ن و دڵنیا ده‌بن.


قَالَ لِمَنۡ حَوۡلَهُۥٓ أَلَا تَسۡتَمِعُونَ

(فیرعه‌ون به له خۆبایی بوونێکه‌وه‌) به‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری وت: ئه‌وه گوێ ناگرن چی ده‌ڵێت.


قَالَ رَبُّكُمۡ وَرَبُّ ءَابَآئِكُمُ ٱلۡأَوَّلِينَ

(موسا ڕووی کرده خه‌ڵکه‌که‌) وتی: په‌روه‌ردگاری من په‌روه‌ردگاری ئێوه‌ش و په‌روه‌ردگاری باو باپیرانی دێرینیشتانه.



الصفحة التالية
Icon