رَبِّ هَبۡ لِي حُكۡمٗا وَأَلۡحِقۡنِي بِٱلصَّـٰلِحِينَ

(ئینجا ئیبراهیم نزای کردو وتی) په‌روه‌ردگارا: زانیاری ودانایی و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوم پێ ببه‌خشه و په‌یوه‌ستم بکه به چاکه‌کارانه‌وه‌.


وَٱجۡعَل لِّي لِسَانَ صِدۡقٖ فِي ٱلۡأٓخِرِينَ

په‌روه‌ردگارا؛ یادی خێرم با له‌سه‌ر زاری نه‌وه‌کانی داهاتوودا بمێنێت.


وَٱجۡعَلۡنِي مِن وَرَثَةِ جَنَّةِ ٱلنَّعِيمِ

بمگێڕه له ئه‌و که‌سه‌ناش که به‌هه‌شتی پڕ له نازو نیعمه‌ت به‌ده‌ست ده‌هێنن و ده‌بنه خاوه‌نی.


وَٱغۡفِرۡ لِأَبِيٓ إِنَّهُۥ كَانَ مِنَ ٱلضَّآلِّينَ

له باوکیشم خۆش ببه به‌ڕاستی ئه‌و له ڕیزی گومڕاکاندا بوو (دیاره هێشتا لێی نا ئومێد نه‌بووه)


وَلَا تُخۡزِنِي يَوۡمَ يُبۡعَثُونَ

له ڕۆژی زیندوو بوونه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌دا شه‌رمه‌زارو خه‌جاڵه‌تم مه‌که.


يَوۡمَ لَا يَنفَعُ مَالٞ وَلَا بَنُونَ

ئه‌و ڕۆژه‌ی نه ماڵ سوود ده‌به‌خشێت و (فریای ئاده‌میزاد ده‌که‌وێت) نه منداڵ و نه‌وه‌.


إِلَّا مَنۡ أَتَى ٱللَّهَ بِقَلۡبٖ سَلِيمٖ

مه‌گه‌ر که‌سێک به دڵ و ده‌روونی پاک و بێگه‌ردو پڕ له ئیمان، به خزمه‌ت په‌روه‌ردگار گه‌یشتبێت.


وَأُزۡلِفَتِ ٱلۡجَنَّةُ لِلۡمُتَّقِينَ

ئه‌و کاته‌، به‌هه‌شت له چاکه‌کاران و خواناسان نزیک کراوه‌ته‌وه.



الصفحة التالية
Icon