وَمَآ أَضَلَّنَآ إِلَّا ٱلۡمُجۡرِمُونَ

ئێمه که‌س گومڕای نه‌کردین ته‌نها گوناهکار و تاوانباره‌کان نه‌بێت...


فَمَا لَنَا مِن شَٰفِعِينَ

که‌واته ئێمه هیچ تکاکارێکمان بۆ نی‌یه...


وَلَا صَدِيقٍ حَمِيمٖ

یاخود هاوڕێیه‌کی دلسۆز هه‌وڵێکمان بۆ بدات، یان دڵخۆشیمان بداته‌وه‌...


فَلَوۡ أَنَّ لَنَا كَرَّةٗ فَنَكُونَ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ

جا خۆزگه جارێکی تر مۆڵه‌تمان بدرایه و (بگه‌ڕاینه‌وه بۆ دنیا) و به هۆی ئه‌وه‌وه بچینه ڕیزی ئیماندارانه‌وه‌.


إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ

سه‌رنجی ئایه‌تی 8 - 9 بده‌.


وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ

سه‌رنجی ئایه‌تی 8 - 9 بده‌.


كَذَّبَتۡ قَوۡمُ نُوحٍ ٱلۡمُرۡسَلِينَ

قه‌ومی - نوح - یش به‌رنامه‌ی هه‌ر هه‌موو پێغه‌مبه‌رانیان به درۆ زانی.


إِذۡ قَالَ لَهُمۡ أَخُوهُمۡ نُوحٌ أَلَا تَتَّقُونَ

کاتێک - نوح - ی برایان پێی وتن: باشه‌، ئه‌وه ئێوه له خوا ناترسن، پارێزکار نابن؟!


إِنِّي لَكُمۡ رَسُولٌ أَمِينٞ

به ڕاستی دڵنیابن که من فرستاده‌یه‌کی ئه‌مین و دڵسۆزم بۆتان...



الصفحة التالية
Icon