وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ

سه‌رنجی ئایه‌تی 8-9 بده‌.


كَذَّبَتۡ عَادٌ ٱلۡمُرۡسَلِينَ

قه‌ومی عادیش به‌رنامه‌ی هه‌ر هه‌موو پێغه‌مبه‌رانیان به درۆزانی.


إِذۡ قَالَ لَهُمۡ أَخُوهُمۡ هُودٌ أَلَا تَتَّقُونَ

کاتێک (هود)ی پێغه‌مبه‌ری برایان پێی وتن: باشه، ئێوه له خوا ناترسن، پارێزکار نابن.


إِنِّي لَكُمۡ رَسُولٌ أَمِينٞ

به‌ڕاستی دڵنیابن که من فرستاده‌یه‌کی ئه‌مین و دڵسۆزم بۆتان.


فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ

له خوا بترسن و فه‌رمانبه‌ردارم بن...


وَمَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٍۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ

سه‌رنجی ئایه‌تی 109 بده‌...


أَتَبۡنُونَ بِكُلِّ رِيعٍ ءَايَةٗ تَعۡبَثُونَ

ئایا ئێوه له هه‌موو شوێنێکی بڵندو سازگاردا کۆشک و ته‌لار دروست ده‌که‌ن و خۆتان سه‌رگه‌رمی که‌یف و شادی ده‌که‌ن؟! (ئایا بۆ ئه‌وه دروست کراون؟)...


وَتَتَّخِذُونَ مَصَانِعَ لَعَلَّكُمۡ تَخۡلُدُونَ

هه‌ر خه‌ریکی دروستکردنی کارگه‌و کارخانه‌ن و به ئومێدی ئه‌وه‌ن هه‌میشه بژین و نه‌مرن...



الصفحة التالية
Icon