فَكَذَّبُوهُ فَأَهۡلَكۡنَٰهُمۡۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ

ئه‌وان بڕوایان پێنه‌کرد، ئێمه‌ش له‌ناومان بردن، به‌ڕاستی له به‌سه‌رهاتیاندا به‌ڵگه و نیشانه‌و عیبره‌ت هه‌یه‌، هه‌رچه‌نده زۆربه‌شیان باوه‌ڕدار نه‌بوون.


وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ

به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) باڵا ده‌سته (به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا) و به‌سۆزو میهره‌بانه (به ئیمانداران).


كَذَّبَتۡ ثَمُودُ ٱلۡمُرۡسَلِينَ

قه‌ومی (ثمود) یش بڕوایان به پێغه‌مبه‌رانیان نه‌کرد.


إِذۡ قَالَ لَهُمۡ أَخُوهُمۡ صَٰلِحٌ أَلَا تَتَّقُونَ

کاتێک صالحی برایان پێی وتن: باشه ئه‌وه ئێوه له خوا ناترسن، پارێزکار نابن؟


إِنِّي لَكُمۡ رَسُولٌ أَمِينٞ

سه‌رنجی ئایه‌تی 107 بده‌.


فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ

له 108 دا مانا کراوه.


وَمَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٍۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ

له 109 دا مانا کراوه‌.


أَتُتۡرَكُونَ فِي مَا هَٰهُنَآ ءَامِنِينَ

ئایا واده‌زانن هه‌روا ئالێره‌دا به خۆشی و ئاسووده‌یی ده‌هێلرێنه‌وه (ژیانتان کۆتای نایه‌ت)؟.



الصفحة التالية
Icon