وَمَآ أَهۡلَكۡنَا مِن قَرۡيَةٍ إِلَّا لَهَا مُنذِرُونَ

ئێمه هه‌ر شارو شارۆچکه‌یه‌کمان کاول کردبێت به‌بێ فرستاده و بێدارخه‌ره‌وه نه‌بووه‌.


ذِكۡرَىٰ وَمَا كُنَّا ظَٰلِمِينَ

تا دابچڵه‌کێن و بیر بکه‌نه‌وه‌، بێگومان هه‌رگیز ئێمه سته‌مکار نه‌بووین و نابین.


وَمَا تَنَزَّلَتۡ بِهِ ٱلشَّيَٰطِينُ

دڵنیا بن که ئایه‌ته‌کانی ئه‌م قورئانه وه‌نه‌بێت له ڕێگه‌ی شه‌یتانه‌کانه‌وه ڕه‌وانه کرابێت


وَمَا يَنۢبَغِي لَهُمۡ وَمَا يَسۡتَطِيعُونَ

شتی وا به‌وان ناکرێت و هه‌رگیز ناتوانن به کاری وا هه‌ستن.


إِنَّهُمۡ عَنِ ٱلسَّمۡعِ لَمَعۡزُولُونَ

بێگومان ئه‌و شه‌یتانانه له بیستنی وه‌حی و فه‌رمانه‌کانی خوا که ڕاده‌گه‌یه‌نرێت به فریشته‌کان دوور و به‌رکه‌نارن.


فَلَا تَدۡعُ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَ فَتَكُونَ مِنَ ٱلۡمُعَذَّبِينَ

که‌واته ئه‌ی ئیمانداران، له‌گه‌ڵ خوادا هانا و هاوار بۆ به‌ناو خوایه‌کی تر مه‌به‌، چونکه به‌هۆی ئه‌وه‌وه تۆش له سزا دراوان ده‌بیت.


وَأَنذِرۡ عَشِيرَتَكَ ٱلۡأَقۡرَبِينَ

ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) سه‌ره‌تا عه‌شره‌ت و تایه‌فه و که‌س و کاری نزیکت بێدار بکه‌ره‌وه و بترسێنه‌.



الصفحة التالية
Icon