قَالَ عِفۡرِيتٞ مِّنَ ٱلۡجِنِّ أَنَا۠ ءَاتِيكَ بِهِۦ قَبۡلَ أَن تَقُومَ مِن مَّقَامِكَۖ وَإِنِّي عَلَيۡهِ لَقَوِيٌّ أَمِينٞ

دێوێک له په‌ریه‌کان وتی: من بۆت ده‌هێنم پێش ئه‌وه‌ی ده‌وام ته‌واو ببێت و له جێی خۆت هه‌ستیت، به‌ڕاستی من بۆ ئه‌و کاره خۆم به به‌هێزو ئه‌مین ده‌زانم.


قَالَ ٱلَّذِي عِندَهُۥ عِلۡمٞ مِّنَ ٱلۡكِتَٰبِ أَنَا۠ ءَاتِيكَ بِهِۦ قَبۡلَ أَن يَرۡتَدَّ إِلَيۡكَ طَرۡفُكَۚ فَلَمَّا رَءَاهُ مُسۡتَقِرًّا عِندَهُۥ قَالَ هَٰذَا مِن فَضۡلِ رَبِّي لِيَبۡلُوَنِيٓ ءَأَشۡكُرُ أَمۡ أَكۡفُرُۖ وَمَن شَكَرَ فَإِنَّمَا يَشۡكُرُ لِنَفۡسِهِۦۖ وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ رَبِّي غَنِيّٞ كَرِيمٞ

(به‌ڵام یه‌کێک له پیاو چاکان) که زانستی و زانیاری له (نهێنیه‌کانی) کتێبی ته‌ورات هه‌بوو وتی: من بۆت ده‌هێنم به چاو تروکاندنێک (ده‌ستی کرد به نزاو پاڕانه‌وه و داوای له خوا کرد)، ئه‌وسا کتو پڕ سوله‌یمان بینی ته‌ختی پاشایه‌تی له‌لایدا دانراوه وتی: ئه‌مه فه‌زڵ و به‌خششه‌کانی په‌روه‌ردگارمه بۆ ئه‌وه‌ی تاقیم بکاته‌وه‌.. که‌: ئایا سوپاسگوزار ده‌بم یان ناشکورو به‌دنمه‌ک، جا ئه‌وه‌ی سوپاسگوزار بێت ئه‌وه به‌ڕاستی سوپاسگوزاره بۆ خۆی، ئه‌وه‌ش که سپڵه‌یه‌، ئه‌وه بێگومان په‌روه‌ردگارم ده‌وڵه‌مه‌ند و بێ نیازه و خاوه‌نی به‌خششه به هه‌مووان (ڕایه‌کیش هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و که‌سه سوله‌یمان خۆی بووه‌).


قَالَ نَكِّرُواْ لَهَا عَرۡشَهَا نَنظُرۡ أَتَهۡتَدِيٓ أَمۡ تَكُونُ مِنَ ٱلَّذِينَ لَا يَهۡتَدُونَ

(ئینجا سوله‌یمان فه‌رمانیدا و) وتی: ته‌ختی پاشایه‌تیه‌که‌ی ده‌ستکاری بکه‌ن (هه‌ندێک ڕه‌نگ و نه‌خشی بگۆڕن) سه‌رنج ده‌ده‌ین بزانین به‌ڵقیس ده‌یناسێته‌وه‌، یان له‌و که‌سانه ده‌بێت که نایناسنه‌وه‌.



الصفحة التالية
Icon