وَلَا تَحۡزَنۡ عَلَيۡهِمۡ وَلَا تَكُن فِي ضَيۡقٖ مِّمَّا يَمۡكُرُونَ

تۆش خه‌فه‌ت مه‌خۆ بۆیان و غه‌مگین مه‌به له‌و پیلان و ته‌ڵه‌که و فێڵانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.


وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا ٱلۡوَعۡدُ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ

خوانه‌ناسان ده‌ڵێن: که‌ی ئه‌م به‌ڵێنه پێش دێت ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن؟


قُلۡ عَسَىٰٓ أَن يَكُونَ رَدِفَ لَكُم بَعۡضُ ٱلَّذِي تَسۡتَعۡجِلُونَ

پێیان بڵێ: دوور نیه به‌شێک له‌و سازایه‌ی که ئێوه په‌له‌ی لێ ده‌که‌ن، به‌م زووانه بۆتان پێش بێت.


وَإِنَّ رَبَّكَ لَذُو فَضۡلٍ عَلَى ٱلنَّاسِ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَهُمۡ لَا يَشۡكُرُونَ

ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) به ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ خاوه‌نی فه‌زڵ و به‌خشنده‌ییه به‌سه‌ر خه‌ڵکیه‌وه‌، به‌ڵام زۆربه‌یان سپڵه‌ن و سوپاسی خوا ناکه‌ن.


وَإِنَّ رَبَّكَ لَيَعۡلَمُ مَا تُكِنُّ صُدُورُهُمۡ وَمَا يُعۡلِنُونَ

بێگومان په‌روه‌ردگارت چاک ده‌زانێت چی له سینه‌یاندا حه‌شارده‌ده‌ن و چیش ئاشکرا ده‌که‌ن.


وَمَا مِنۡ غَآئِبَةٖ فِي ٱلسَّمَآءِ وَٱلۡأَرۡضِ إِلَّا فِي كِتَٰبٖ مُّبِينٍ

هیچ شتێک له خوا په‌نهان نیه له ئاسماندا بێت یان له زه‌ویدا، له دۆسیه‌ی ئاشکرادا تۆمار نه‌کرابێت.


إِنَّ هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانَ يَقُصُّ عَلَىٰ بَنِيٓ إِسۡرَـٰٓءِيلَ أَكۡثَرَ ٱلَّذِي هُمۡ فِيهِ يَخۡتَلِفُونَ

به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه زۆربه‌ی زۆری ئه‌و شتانه‌ی که نه‌وه‌ی ئیسرائیل جیاوازی و کێشه‌یان له‌سه‌ری هه‌یه باسی ده‌کات و لێی ده‌دوێت و ڕوونی ده‌کاته‌وه‌.



الصفحة التالية
Icon