قَالَ ذَٰلِكَ بَيۡنِي وَبَيۡنَكَۖ أَيَّمَا ٱلۡأَجَلَيۡنِ قَضَيۡتُ فَلَا عُدۡوَٰنَ عَلَيَّۖ وَٱللَّهُ عَلَىٰ مَا نَقُولُ وَكِيلٞ

موسا پێشنیاره‌كه‌ی لا په‌سه‌ند بوو بۆیه وتی: ئه‌م په‌یمانه له نێوان من و تۆدایه‌، من پێی ڕازیم، به‌ڵام هه‌ركام له‌و ماوانه‌م بۆ ته‌واوكرا با سته‌مم لێ نه‌كرێت و ئازادبم، خوای گه‌وره‌ش شایه‌ت و ئاگایه به‌وه‌ی كه ده‌یڵێین و بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ین.


۞فَلَمَّا قَضَىٰ مُوسَى ٱلۡأَجَلَ وَسَارَ بِأَهۡلِهِۦٓ ءَانَسَ مِن جَانِبِ ٱلطُّورِ نَارٗاۖ قَالَ لِأَهۡلِهِ ٱمۡكُثُوٓاْ إِنِّيٓ ءَانَسۡتُ نَارٗا لَّعَلِّيٓ ءَاتِيكُم مِّنۡهَا بِخَبَرٍ أَوۡ جَذۡوَةٖ مِّنَ ٱلنَّارِ لَعَلَّكُمۡ تَصۡطَلُونَ

جا كاتێك موسا ماوه‌ی دیاریكراوی به‌سه‌ر برد و (بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌یدا، له شه‌وێكی ساردا) له‌لایه‌كی كێوی طوردا ئاگرێكی به‌دی كرد، به‌خێزانه‌كه‌ی وت‌: ئێوه لێره بن، من به‌ڕاستی تروسكایی ئاگرێك ده‌بینم به‌ڵكو بچم هه‌واڵێكتان بۆ بهێنمه‌وه‌، یان چڵۆسكێك ئاگرتان بۆ بهێنم تا خۆتانی پێ گه‌رم بكه‌نه‌وه‌.


فَلَمَّآ أَتَىٰهَا نُودِيَ مِن شَٰطِيِٕ ٱلۡوَادِ ٱلۡأَيۡمَنِ فِي ٱلۡبُقۡعَةِ ٱلۡمُبَٰرَكَةِ مِنَ ٱلشَّجَرَةِ أَن يَٰمُوسَىٰٓ إِنِّيٓ أَنَا ٱللَّهُ رَبُّ ٱلۡعَٰلَمِينَ

كاتێك كه موسا له ئاگره‌كه نزیك بۆوه له كه‌ناری لای ڕاستی دۆڵه‌كه‌وه له شوێنێكی پیرۆزه‌وه له پاڵ دره‌خته‌كه‌وه بانگی لێكرا ئه‌ی موسا: (ئه‌وه‌ی گفتوگۆت له‌گه‌ڵدا ده‌كا‌ت) ئه‌وه به‌ڕاستی منم (الله‌) كه په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیانم.



الصفحة التالية
Icon