۞وَلَقَدۡ وَصَّلۡنَا لَهُمُ ٱلۡقَوۡلَ لَعَلَّهُمۡ يَتَذَكَّرُونَ

سوێند به خوا به‌ڕاستی ئێمه په‌یامی خۆمانمان به‌ش به‌ش پێگه‌یاندوون بۆ ئه‌وه‌ی په‌ند و یاداوه‌ری وه‌ربگرن.


ٱلَّذِينَ ءَاتَيۡنَٰهُمُ ٱلۡكِتَٰبَ مِن قَبۡلِهِۦ هُم بِهِۦ يُؤۡمِنُونَ

ئه‌وانه‌ی پێشتر كتێبی ئاسمانیمان پێ به‌خشیوون، ئه‌وان به‌و قورئانه باوه‌ڕ ده‌هێنن.


وَإِذَا يُتۡلَىٰ عَلَيۡهِمۡ قَالُوٓاْ ءَامَنَّا بِهِۦٓ إِنَّهُ ٱلۡحَقُّ مِن رَّبِّنَآ إِنَّا كُنَّا مِن قَبۡلِهِۦ مُسۡلِمِينَ

كاتێكیش قورئان ده‌خوێنرێته‌وه به‌سه‌ریاندا ده‌ڵێن: ئێمه باوه‌ڕمان پێ هێناوه چونكه به‌ڕاستی ئه‌مه حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمانه‌وه پێمان ڕاگه‌یه‌نراوه بێگومان ئێمه پێشتر هه‌رموسڵمان و فه‌رمانبه‌ردار بووین.


أُوْلَـٰٓئِكَ يُؤۡتَوۡنَ أَجۡرَهُم مَّرَّتَيۡنِ بِمَا صَبَرُواْ وَيَدۡرَءُونَ بِٱلۡحَسَنَةِ ٱلسَّيِّئَةَ وَمِمَّا رَزَقۡنَٰهُمۡ يُنفِقُونَ

ئه‌وانه دووجار پاداشتیان پێده‌درێت به هۆی خۆگری و ئارام گریانه‌وه‌، به چاكه‌ش به‌رهه‌ڵستی خراپه ده‌كه‌ن، ئه‌وانه هه‌روه‌ها له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی كه پێمانداون ده‌به‌خشن.


وَإِذَا سَمِعُواْ ٱللَّغۡوَ أَعۡرَضُواْ عَنۡهُ وَقَالُواْ لَنَآ أَعۡمَٰلُنَا وَلَكُمۡ أَعۡمَٰلُكُمۡ سَلَٰمٌ عَلَيۡكُمۡ لَا نَبۡتَغِي ٱلۡجَٰهِلِينَ

ئه‌وانه كاتێك قسه و گوفتاری ناپه‌سه‌ند و نابه‌جێ ده‌بیستن پشتی تێ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن به نه‌فامان: كارو كرده‌وه‌ی خۆمان بۆ خۆمان، كارو كرده‌وه‌ی ئێوه‌ش بۆ خۆتان، سڵاوتان لێ بێت ئێمه شه‌ڕ خواز نین و نامانه‌وێت هاوڕێیه‌تی نه‌فامان بكه‌ین.



الصفحة التالية
Icon