وَمَا كَانَ رَبُّكَ مُهۡلِكَ ٱلۡقُرَىٰ حَتَّىٰ يَبۡعَثَ فِيٓ أُمِّهَا رَسُولٗا يَتۡلُواْ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتِنَاۚ وَمَا كُنَّا مُهۡلِكِي ٱلۡقُرَىٰٓ إِلَّا وَأَهۡلُهَا ظَٰلِمُونَ
په‌روه‌ردگاری تۆ هیچ وڵات و شارێكی كاول نه‌كردووه، تا له پایته‌خته‌كه‌یدا پێغه‌مبه‌رێكی نه‌ناردبێت كه ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا بخوێنێته‌وه، وه‌نه‌بێت ئێمه شار و وڵاتانمان كاول كردبێت به‌بێ هۆ، مه‌گه‌ر كاتێك نه‌بێت كه دانیشتووانی سته‌مكار بوون.
وَمَآ أُوتِيتُم مِّن شَيۡءٖ فَمَتَٰعُ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا وَزِينَتُهَاۚ وَمَا عِندَ ٱللَّهِ خَيۡرٞ وَأَبۡقَىٰٓۚ أَفَلَا تَعۡقِلُونَ
هه‌رچیتان پێبه‌خشراوه ئه‌وه نازونیعمه‌ت و زینه‌ت و جوانی ژیانی دنیایه، به‌ڵام دڵنیابن كه ئه‌و به‌شه‌ی لای خوایه چاكترو ده‌وامدارتره، ئایا ئه‌وه عه‌قڵ و ژیریتان ناخه‌نه كار؟!
أَفَمَن وَعَدۡنَٰهُ وَعۡدًا حَسَنٗا فَهُوَ لَٰقِيهِ كَمَن مَّتَّعۡنَٰهُ مَتَٰعَ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا ثُمَّ هُوَ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ مِنَ ٱلۡمُحۡضَرِينَ
ئایا ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ڵێنێكی چاكمان داوه‌تێ و پێی ده‌گات، وه‌كو ئه‌و كه‌سه وایه هه‌ر له ژیانی دنیادا كه‌مێك ڕابواردنی پێبببه‌خشین، پاشان له ده‌رئه‌نجامی كار‌و كرده‌وه‌ی ناپوختیدا له ئاماده كراوان بێت بۆ لێپر سینه‌وه‌و ئاگری دۆزه‌خ؟
وَيَوۡمَ يُنَادِيهِمۡ فَيَقُولُ أَيۡنَ شُرَكَآءِيَ ٱلَّذِينَ كُنتُمۡ تَزۡعُمُونَ
له ڕۆژێكدا بانگیان لێده‌كرێت (بۆ لێپرسینه‌وه)، خوا، ڕوو به‌وان ده‌فه‌رموێت: ئایا له كوێن ئه‌و شه‌ریك و بتانه‌ی كه ئێوه به هاوه‌ڵی منتان داده‌نا به‌حسابی خۆتان.