وَلَا يَصُدُّنَّكَ عَنۡ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ بَعۡدَ إِذۡ أُنزِلَتۡ إِلَيۡكَۖ وَٱدۡعُ إِلَىٰ رَبِّكَۖ وَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ

با بێ باوه‌ڕان به‌رگریت نه‌كه‌ن له‌گه‌یاندنی ئایه‌ته‌كانی خوا، دوای ئه‌و كاته‌ی بۆ تۆ دابه‌زێنراوه‌، هه‌میشه بانگه‌شه بكه بۆ لای په‌روه‌ردگارت، هه‌رگیز نه‌كه‌یت خۆت بخه‌یته ڕیزی هاوه‌ڵگه‌رانه‌وه‌.


وَلَا تَدۡعُ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَۘ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۚ كُلُّ شَيۡءٍ هَالِكٌ إِلَّا وَجۡهَهُۥۚ لَهُ ٱلۡحُكۡمُ وَإِلَيۡهِ تُرۡجَعُونَ

له‌گه‌ڵ خوادا ها‌نا و هاوار له خوایه‌كی تر مه‌كه‌، چونكه جگه له‌و زاته خوایه‌كی تر نیه‌، هه‌رچی شت هه‌یه تیاچووه له‌ناوچووه جگه له‌و زاته‌، فه‌رمانڕه‌وایی هه‌ر شایسته‌ی ئه‌وه‌، هه‌مووانیش هه‌ر بۆ لای ئه‌و ده‌برێنه‌وه‌.



الصفحة التالية
Icon