وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّـٰلِحَٰتِ لَنُبَوِّئَنَّهُم مِّنَ ٱلۡجَنَّةِ غُرَفٗا تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَاۚ نِعۡمَ أَجۡرُ ٱلۡعَٰمِلِينَ

جا ئه‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه و کارو کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه‌، سوێند به خوا ئه‌وانه له به‌هه‌شتدا له چه‌نده‌ها کۆشک و ته‌لارو ژووری به‌رزدا داده‌به‌زێنین، که چه‌نده‌ها ڕووبارو تاڤگه به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا و به به‌رده‌م کۆشک و ته‌لاره‌کانیدا ده‌ڕوات، (ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه‌) ژیانی نه‌بڕاوه له‌و (شوێنه خۆشانه‌دا) ده‌به‌نه سه‌ر، ئای چه‌ند جوانه پاداشتی ئیشکه‌ران بۆ خوا...


ٱلَّذِينَ صَبَرُواْ وَعَلَىٰ رَبِّهِمۡ يَتَوَكَّلُونَ

ئه‌وانه‌ن خۆگربوون له‌به‌رده‌م ئه‌شکه‌نجه و ئازاری بێ باوه‌ڕاندا و هه‌ر پشت به په‌روه‌ردگاریان ده‌به‌ستن...


وَكَأَيِّن مِّن دَآبَّةٖ لَّا تَحۡمِلُ رِزۡقَهَا ٱللَّهُ يَرۡزُقُهَا وَإِيَّاكُمۡۚ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡعَلِيمُ

(هه‌روه‌ها خوای گه‌وره ده‌یه‌وێت له گیروگرفتی ڕزق و ڕۆزیش دڵنیایان بکات؛ بۆیه ده‌فه‌رموێت): زۆر زینده‌وه‌ر هه‌یه ڕزق و ڕۆزی خۆیان نه‌داوه به‌کۆڵی خۆیاندا (که‌چی خوا په‌کیان ناخات و له برساندا نامرن)، چونکه خوا ڕزقی ئه‌وانیش و ئێوه‌ش ده‌دات، بێگومان ئه‌وزاته بیسه‌ر (به قسه و گوفتارتان) و زانایه (به‌خه‌یاڵی دڵ و ده‌روونتان).


وَلَئِن سَأَلۡتَهُم مَّنۡ خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ وَسَخَّرَ ٱلشَّمۡسَ وَٱلۡقَمَرَ لَيَقُولُنَّ ٱللَّهُۖ فَأَنَّىٰ يُؤۡفَكُونَ

سوێند به خوا ئه‌گه‌ر پرسیار له بێ باوه‌ڕان بکه‌یت: کێ ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه‌، ڕۆژو مانگی ڕام کردووه‌، به‌دڵنیایی و بێ دوودڵی ده‌ڵێن: (الله‌) دروستی کردوون، جا چۆن لاده‌درێن له یه‌کتاپه‌رستی و فریو ده‌خۆن؟!



الصفحة التالية
Icon