وَإِن جَٰهَدَاكَ عَلَىٰٓ أَن تُشۡرِكَ بِي مَا لَيۡسَ لَكَ بِهِۦ عِلۡمٞ فَلَا تُطِعۡهُمَاۖ وَصَاحِبۡهُمَا فِي ٱلدُّنۡيَا مَعۡرُوفٗاۖ وَٱتَّبِعۡ سَبِيلَ مَنۡ أَنَابَ إِلَيَّۚ ثُمَّ إِلَيَّ مَرۡجِعُكُمۡ فَأُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ

ئه‌گه‌ر دایک و باوکت کۆششیان له‌گه‌ڵتا کرد، تا به‌بێ هیچ به‌ڵگه و زانیاریه‌ک هاوه‌ك بۆ من قسه‌یان مه‌که‌، له دنیاشدا هاوڕێ و هاوه‌ڵ و خزمه‌تگوزارێکی چاک به بۆیان له هه‌موو بارو دۆخێکدا، شوێنی ڕێبازی ئه‌وانه بکه‌وه که بۆلای من گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌، له‌وه‌وداو گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای منه‌، جا هه‌واڵتان ده‌ده‌مێ به‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ده‌تانکرد.


يَٰبُنَيَّ إِنَّهَآ إِن تَكُ مِثۡقَالَ حَبَّةٖ مِّنۡ خَرۡدَلٖ فَتَكُن فِي صَخۡرَةٍ أَوۡ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ أَوۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ يَأۡتِ بِهَا ٱللَّهُۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَطِيفٌ خَبِيرٞ

پاشان له‌سه‌ر زاری لوقمان ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی کوڕی ئازیزم: به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر گوناهێک به قه‌ده‌ر تۆوی خه‌رته‌له‌یه‌ک (که زۆر ورده‌) هه‌بێت و له‌ناو به‌ردێکدا له ئاسمانه‌کان یان له‌و زه‌ویدا حه‌شاردرا بێت، (لای خوا شاراوه نیه‌) و ده‌یهێنێته مه‌یدان، چونکه به‌ڕاستی خوا هیچ شتێکی لێ شاراوه نیه و زۆریش ئاگایه‌.


يَٰبُنَيَّ أَقِمِ ٱلصَّلَوٰةَ وَأۡمُرۡ بِٱلۡمَعۡرُوفِ وَٱنۡهَ عَنِ ٱلۡمُنكَرِ وَٱصۡبِرۡ عَلَىٰ مَآ أَصَابَكَۖ إِنَّ ذَٰلِكَ مِنۡ عَزۡمِ ٱلۡأُمُورِ

کوڕی شیرینم نوێژه‌کانت به چاکی ئه‌نجام بده‌، فه‌رمان به چاکه بده‌، قه‌ده‌غه له گوناهو خراپه بکه‌، به ئارامبه له به‌رامبه‌ر ئه‌و ناخۆشیانه‌ی که تووشت ده‌بێت، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که باسکران هه‌ندێکن له‌وانه‌ی هه‌ر ده‌بێت بکرێن.



الصفحة التالية
Icon