فَذُوقُواْ بِمَا نَسِيتُمۡ لِقَآءَ يَوۡمِكُمۡ هَٰذَآ إِنَّا نَسِينَٰكُمۡۖ وَذُوقُواْ عَذَابَ ٱلۡخُلۡدِ بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ
ده‌ی که‌واته بچێژن ماده‌م ئێوه ئه‌م ڕۆژه‌تان فه‌رامۆش کرد، ئێمه‌ش به‌ڕاستی ئێوه پشتگوێ ده‌خه‌ین، بچێژن ئێش و سزای نه‌بڕاوه، له سه‌رئه‌نجامی کار‌و کرده‌وه‌یه‌ك که ده‌تانکرد.
إِنَّمَا يُؤۡمِنُ بِـَٔايَٰتِنَا ٱلَّذِينَ إِذَا ذُكِّرُواْ بِهَا خَرُّواْۤ سُجَّدٗاۤ وَسَبَّحُواْ بِحَمۡدِ رَبِّهِمۡ وَهُمۡ لَا يَسۡتَكۡبِرُونَ۩
به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌وانه بڕوا به ئایه‌ته‌کانی ئێمه ده‌هێنن، کاتێك یاداوه‌ری ده‌کرێن پێی، خێرا سوژده ده‌به‌ن ته‌سبیحات و سوپاسگوزاری په‌روه‌ردگاریان ده‌که‌ن، له کاتێکدا ئه‌وانه به هیچ شێوه‌یه‌ك فیزیان نیه و خۆیان به‌گه‌وره نازانن.
تَتَجَافَىٰ جُنُوبُهُمۡ عَنِ ٱلۡمَضَاجِعِ يَدۡعُونَ رَبَّهُمۡ خَوۡفٗا وَطَمَعٗا وَمِمَّا رَزَقۡنَٰهُمۡ يُنفِقُونَ
(ئه‌و ئیمانداره به‌خته‌وه‌رانه) نێوانیان خۆش نیه له‌گه‌ڵ ڕاکشان له جێگه‌و ڕێگه‌و ڕێگه‌ی گه‌رم و نه‌رما (واته به‌نوێژو خواپه‌رستی به‌شێکی شه‌و ده‌به‌نه سه‌ر)، هه‌میشه نزا‌و پاڕانه‌وه‌یان ڕوو به په‌روه‌ردگاریانه له خه‌شم و قین و دۆزه‌خی ده‌ترسن، ئاواتی ڕه‌زامه‌ندی و به‌هه‌شتیان هه‌یه و له‌و ڕزق و ڕۆزی و توانایی و زانیاریه‌ی پێمه‌ن به‌خشیوون ده‌به‌خشن.
فَلَا تَعۡلَمُ نَفۡسٞ مَّآ أُخۡفِيَ لَهُم مِّن قُرَّةِ أَعۡيُنٖ جَزَآءَۢ بِمَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ
جا هیچ که‌س له‌و به‌خته‌وه‌رانه نازانێت چی بۆهه‌ڵگیراوه وشاراوه‌ته‌وه له نازو نیعمه‌تی جۆراوجۆر لای په‌روه‌ردگاری، که چاوان پێی گه‌ش ده‌بنه‌وه و به‌دیتنی شاد ده‌بن، له پاداشتی کار‌و کرده‌وه‌ی چاك و پاکیاندا که ئه‌نجامیان ده‌دا.