وَلَوۡ دُخِلَتۡ عَلَيۡهِم مِّنۡ أَقۡطَارِهَا ثُمَّ سُئِلُواْ ٱلۡفِتۡنَةَ لَأٓتَوۡهَا وَمَا تَلَبَّثُواْ بِهَآ إِلَّا يَسِيرٗا

خۆ ئه‌گه‌ر له‌شکری دوژمنان له‌چوارلای یثریبه‌و ه‌بچونایه‌ته سه‌ریان، له‌وه‌و دوا داوای جه‌نگیان لێبکرایه دژی موسوڵمانان، ئه‌وه‌ده‌چوون به‌ده‌مییه‌وه‌، ته‌نها که‌مێك نه‌بێت وه‌ڵامه‌که‌یان دوانه‌ده‌خست.


وَلَقَدۡ كَانُواْ عَٰهَدُواْ ٱللَّهَ مِن قَبۡلُ لَا يُوَلُّونَ ٱلۡأَدۡبَٰرَۚ وَكَانَ عَهۡدُ ٱللَّهِ مَسۡـُٔولٗا

سوێند به‌خوا به‌ڕاستی زووتر ئه‌وانه په‌یمانیان به‌خوای گه‌وره دابوو پشت هه‌ڵنه‌که‌نن له‌کاتی به‌ره‌نگاری دوژمندا، بێگومان به‌ڵێنێك به‌خوا درابێت لێی ده‌پرسرێته‌وه‌.


قُل لَّن يَنفَعَكُمُ ٱلۡفِرَارُ إِن فَرَرۡتُم مِّنَ ٱلۡمَوۡتِ أَوِ ٱلۡقَتۡلِ وَإِذٗا لَّا تُمَتَّعُونَ إِلَّا قَلِيلٗا

پێیان بڵێ: (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) هه‌رگیز ڕاکردن، سوودبه‌خش نابێت بۆتان ئه‌گه‌ر هه‌ڵبێن له مردن، یان له‌کوشتن، ئه‌وسا ته‌نها که‌مێك نه‌بێت دواناخرێن و ڕابواردن و ژیانتان زۆر که‌مووکۆتایه‌.


قُلۡ مَن ذَا ٱلَّذِي يَعۡصِمُكُم مِّنَ ٱللَّهِ إِنۡ أَرَادَ بِكُمۡ سُوٓءًا أَوۡ أَرَادَ بِكُمۡ رَحۡمَةٗۚ وَلَا يَجِدُونَ لَهُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ وَلِيّٗا وَلَا نَصِيرٗا

پێیان بڵێ: کێ هه‌یه په‌ناتان بدات له‌خواو پتانپارێزێت له تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی، ئه‌گه‌ر بییه‌وێت ناخۆشییه‌کتان بۆ پێش بهێنێت، یا خود کێ هه‌یه ده‌توانێت به‌ری میهره‌بانی و سۆزی بگرێت، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت به‌زه‌یی و ڕه‌حمه‌تی خۆیتان پێ ببه‌خشێت، ئه‌وکاته ئیتر ئه‌وانه جگه له خوا که‌سیان ده‌ست ناکه‌وێت پشتیوانیان لێ بکات و سه‌ریان بخات.



الصفحة التالية
Icon