تَحِيَّتُهُمۡ يَوۡمَ يَلۡقَوۡنَهُۥ سَلَٰمٞۚ وَأَعَدَّ لَهُمۡ أَجۡرٗا كَرِيمٗا

ئه‌و ڕۆژه‌ش که به‌دیداری شاد ده‌بن، به سه‌لام کردن پێشوازیتان لێ ده‌کات وه پاداشتی زۆر به‌نرخ و پیرۆزی بۆ ئاماده کردوون.


يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِيُّ إِنَّآ أَرۡسَلۡنَٰكَ شَٰهِدٗا وَمُبَشِّرٗا وَنَذِيرٗا

ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم) ئێمه تۆمان ڕه‌وانه کردووه که شایه‌ت بیت (به‌سه‌ر ئومه‌تی ئیسلامه‌وه له په‌یامی خوات پێ ڕاگه‌یاندوون) وه مژده به‌خشیت (به ئیمانداران به‌وه‌ی که ڕه‌زامه‌ندی خواو به‌هه‌شتی به‌رین چاوه‌ڕێیانه‌) ه‌و ترسێنه‌ریشیت (بێ باوه‌ڕان ده‌ترسێنیت له خه‌شم و قینی خواو دۆزه‌خ).


وَدَاعِيًا إِلَى ٱللَّهِ بِإِذۡنِهِۦ وَسِرَاجٗا مُّنِيرٗا

هه‌روه‌ها بانگه‌واز ده‌که‌ی بۆلای خوا له‌سه‌ر مۆڵه‌‌تی ئه‌و، چرایه‌کی ڕووناکیشی (بۆ سه‌رجه‌م سه‌رگه‌ردانان).


وَبَشِّرِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ بِأَنَّ لَهُم مِّنَ ٱللَّهِ فَضۡلٗا كَبِيرٗا

(به‌رده‌وام) مژده بده به ئیمانداران، که له‌لایه‌ن خواوه ڕێز و قه‌درێکی زۆریان هه‌یه‌.


وَلَا تُطِعِ ٱلۡكَٰفِرِينَ وَٱلۡمُنَٰفِقِينَ وَدَعۡ أَذَىٰهُمۡ وَتَوَكَّلۡ عَلَى ٱللَّهِۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ وَكِيلٗا

ملکه‌چ و فه‌رمانداری کافرو دووڕووه‌کان مه‌به گوێ مه‌ده به‌و یازارو ناخۆشیانه‌ی (که پێشی ده‌هێنن بۆ خۆت و بانگه‌وازه‌که‌ت)، هه‌میشه پشت به‌خوا ببه‌سته، ته‌نها خواش به‌سه که پشتیوان و یاریده‌ده‌ربێت.



الصفحة التالية
Icon