لِّيَجۡزِيَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّـٰلِحَٰتِۚ أُوْلَـٰٓئِكَ لَهُم مَّغۡفِرَةٞ وَرِزۡقٞ كَرِيمٞ

ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی پاداشتی ئه‌وانه بداته‌وه که باوه‌ڕیان هێناوه و کرده‌وه‌ی چاك ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌ر بۆ ئه‌وانیش لێخۆشبوون و ڕزق و ڕۆزوی ناسك و نازدار (له به‌هه‌شتی به‌ریندا) بۆیان ئاماده‌یه‌.


وَٱلَّذِينَ سَعَوۡ فِيٓ ءَايَٰتِنَا مُعَٰجِزِينَ أُوْلَـٰٓئِكَ لَهُمۡ عَذَابٞ مِّن رِّجۡزٍ أَلِيمٞ

ئه‌وانه‌ش که هه‌وڵ و کۆشش ده‌ده‌ن تا به‌ربه‌ست دروست بکه‌ن له ڕێگه‌ی په‌یامی ئێمه‌داو خه‌ڵکی وێڵ ده‌که‌ن له به‌رنامه‌ی ئێمه‌، ئه‌وانه سزاو تۆڵه‌یه‌کی زۆر به‌ئێش و پڕ ئازاریان بۆ ئاماده‌یه‌.


وَيَرَى ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡعِلۡمَ ٱلَّذِيٓ أُنزِلَ إِلَيۡكَ مِن رَّبِّكَ هُوَ ٱلۡحَقَّ وَيَهۡدِيٓ إِلَىٰ صِرَٰطِ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡحَمِيدِ

ئه‌وانه‌ی که زانستی و زانیاریان هه‌یه (چ زانستییه ئایینیه‌کان وه‌ك گاوڕو جوو یان ئه‌وانه‌ی ڕۆده‌چن له‌زانستیه مادییه‌کانا) چاك ده‌زانن که ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه بۆت ڕه‌وانه‌کراوه حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌یه‌، هیدایه‌تبه‌خشه‌و ڕێنمونی به‌خشه بۆ ڕێبازی په‌روه‌ردگاری خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و شایه‌سته‌ی سوپاس و ستایش.


وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ هَلۡ نَدُلُّكُمۡ عَلَىٰ رَجُلٖ يُنَبِّئُكُمۡ إِذَا مُزِّقۡتُمۡ كُلَّ مُمَزَّقٍ إِنَّكُمۡ لَفِي خَلۡقٖ جَدِيدٍ

بێ بڕواکان (به‌گاڵته‌پێکردنه‌وه‌) ده‌ڵێن: ئایا پیاوێکتان پێبناسێنین که هه‌واڵتان ده‌داتێ، که کاتێك پارچه پارچه بوون و هه‌لا هه‌لا بوون له توێی خاکدا، ئێوه سه‌رله‌نوێ دروستده‌کرێنه‌وه‌!!.



الصفحة التالية
Icon