أَفَمَن زُيِّنَ لَهُۥ سُوٓءُ عَمَلِهِۦ فَرَءَاهُ حَسَنٗاۖ فَإِنَّ ٱللَّهَ يُضِلُّ مَن يَشَآءُ وَيَهۡدِي مَن يَشَآءُۖ فَلَا تَذۡهَبۡ نَفۡسُكَ عَلَيۡهِمۡ حَسَرَٰتٍۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمُۢ بِمَا يَصۡنَعُونَ
ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که کرده‌وه ناشیرینه‌کانی بۆ ڕازێنراوه‌ته‌وه و به جوان و چاک ده‌یبینێت؟! (وه‌ک ئه‌و که‌سه وایه که پێوه‌ری خوایی پێیه بۆ چاکه و خارپه)؟ به‌ڕاستی خوا بیه‌وێت هه‌ر که‌س گومڕا بکات ده‌یکات، هه‌ر که‌سێکیش هیدایه‌ت بدات ده‌یدات، (ئه‌ڵبه‌ته نه‌ک به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌کی) که‌واته تۆ به خه‌فه‌رتیانه‌وه خۆت مه‌فه‌وتێنه، چونکه به‌ڕاستی خوا ئاگا‌و زانایه به‌و کاروکرده‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
وَٱللَّهُ ٱلَّذِيٓ أَرۡسَلَ ٱلرِّيَٰحَ فَتُثِيرُ سَحَابٗا فَسُقۡنَٰهُ إِلَىٰ بَلَدٖ مَّيِّتٖ فَأَحۡيَيۡنَا بِهِ ٱلۡأَرۡضَ بَعۡدَ مَوۡتِهَاۚ كَذَٰلِكَ ٱلنُّشُورُ
خوا ئه‌و زاته‌یه که بای ڕه‌حمه‌ت ده‌نێرێت و هه‌ڵمی ده‌ریاکانی پێ ده‌گوێزێته‌وه و ده‌یکاته هه‌ور، جا ده‌ینێرین بۆ وڵاتێکی وشك و مردوو، ده‌فه‌رموێت: ئینجا ئه‌و زه‌ویه‌مان پێ زیندوو کردوه دوای ئه‌وه‌ی که مردبوو، زیندو کردنه‌وه‌ی ئێوه‌ش هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌بێت.
مَن كَانَ يُرِيدُ ٱلۡعِزَّةَ فَلِلَّهِ ٱلۡعِزَّةُ جَمِيعًاۚ إِلَيۡهِ يَصۡعَدُ ٱلۡكَلِمُ ٱلطَّيِّبُ وَٱلۡعَمَلُ ٱلصَّـٰلِحُ يَرۡفَعُهُۥۚ وَٱلَّذِينَ يَمۡكُرُونَ ٱلسَّيِّـَٔاتِ لَهُمۡ عَذَابٞ شَدِيدٞۖ وَمَكۡرُ أُوْلَـٰٓئِكَ هُوَ يَبُورُ
ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌رزی وپایه‌بڵندی ده‌وێت، با بزانێت که هه‌موو سه‌ربه‌رزی و پایه بڵندیه‌ک هه‌ر بۆ خوایه، گوفتاری چاک و جوان و به‌جێ بۆ لای ئه‌و زاته به‌رز ده‌بێه‌وه، کاروکرده‌وه‌ی چاکیش گوفتاری شیرین به‌رز ده‌کاته‌وه (هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌که‌شی هه‌روایه)، جا ئه‌وانه‌ی که پیلانی خراپ ده‌گێڕن سزای زۆر توند‌و تیژ بۆتان ئاماده‌یه، پیلانی ئه‌وانه هه‌ر خۆی پووچ ده‌بێته‌وه و بێ به‌روو و ناکامه.