ٱسۡتِكۡبَارٗا فِي ٱلۡأَرۡضِ وَمَكۡرَ ٱلسَّيِّيِٕۚ وَلَا يَحِيقُ ٱلۡمَكۡرُ ٱلسَّيِّئُ إِلَّا بِأَهۡلِهِۦۚ فَهَلۡ يَنظُرُونَ إِلَّا سُنَّتَ ٱلۡأَوَّلِينَۚ فَلَن تَجِدَ لِسُنَّتِ ٱللَّهِ تَبۡدِيلٗاۖ وَلَن تَجِدَ لِسُنَّتِ ٱللَّهِ تَحۡوِيلًا
چونکه خۆیان به‌زل و گه‌وره ده‌زانی له زه‌ویداو پیلانی شه‌ڕو تاوانیان کێشا، به‌مه‌رجێك پیلانی شه‌ڕو تاوان ته‌نها به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا ده‌شکێته‌وه که نه‌خشه‌ی بۆ ده‌کێشن، مه‌گه‌ر ئه‌مانه به‌دژایه‌تی ئیسلام ته‌نها چاوه‌ڕێی ئه‌و کاره‌ساتانه بکه‌ن که به‌سه‌ر گه‌لانی پێش ئه‌ماندا هاتووه، (کاتێ بڕوایان به پێغه‌مبه‌ران نه‌هێناوه، له‌ناوبران) ئیتر تۆ نا‌بینیت هه‌رگیز له یاسا‌و به‌رنامه‌کانی خوادا گۆڕانکاری پێش بێت، هه‌رگیز نا‌بینیت یاسا‌و به‌رنامه‌کانی خوا له نه‌خشه‌ی خۆیان لابده‌ن. (که به‌شێکی ڕیسواکردنی پیلانگێڕانه).
أَوَلَمۡ يَسِيرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَيَنظُرُواْ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡ وَكَانُوٓاْ أَشَدَّ مِنۡهُمۡ قُوَّةٗۚ وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيُعۡجِزَهُۥ مِن شَيۡءٖ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَلَا فِي ٱلۡأَرۡضِۚ إِنَّهُۥ كَانَ عَلِيمٗا قَدِيرٗا
ئایا ئه‌وه نه‌گه‌ڕاون به زه‌ویدا، تا سه‌رنج بده‌ن و ته‌ماشا بکه‌ن، چۆن بوو سه‌رئه‌نجامی گه‌لانی پێس ئه‌مان و چیمان به‌سه‌ر هێنان، ئه‌وانه هێزو ده‌سه‌ڵاتیان له‌مان زیاتر بوو، وه‌نه‌بێت خوا هیچ شتێك ده‌سته‌وسانی بکات له ئاسمانه‌کان، یان له زه‌ویدا چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته هه‌میشه‌و به‌رده‌وام زانایه‌و به‌ده‌سه‌ڵات و توانایه.
وَلَوۡ يُؤَاخِذُ ٱللَّهُ ٱلنَّاسَ بِمَا كَسَبُواْ مَا تَرَكَ عَلَىٰ ظَهۡرِهَا مِن دَآبَّةٖ وَلَٰكِن يُؤَخِّرُهُمۡ إِلَىٰٓ أَجَلٖ مُّسَمّٗىۖ فَإِذَا جَآءَ أَجَلُهُمۡ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِعِبَادِهِۦ بَصِيرَۢا
خۆ ئه‌گه‌ر خوا تۆڵه‌ی له خه‌ڵکی بسه‌ندایه له سه‌ره‌نجامی کار‌و کرده‌وه‌ی نادروستیاندا، هه‌رچی زینده‌وه‌ر هه‌یه له‌سه‌ر ڕووکار‌ی زه‌وی نه‌ده‌ما، به‌ڵام خوا ئه‌وه‌نده به‌په‌له نیه له تۆڵه‌سه‌ندن، به‌ڵکو دوایان ده‌خات بۆ کاتێکی دیاریکراو، جا کاتێك ڕۆژی خۆی هات، بێگومان ئه‌و کاته خوای گه‌وره بینایه به به‌نده‌کانی (کار‌و کرده‌وه‌یانی هه‌موو له‌به‌رده‌ست دایه).