إِذۡ أَرۡسَلۡنَآ إِلَيۡهِمُ ٱثۡنَيۡنِ فَكَذَّبُوهُمَا فَعَزَّزۡنَا بِثَالِثٖ فَقَالُوٓاْ إِنَّآ إِلَيۡكُم مُّرۡسَلُونَ

سه‌ره‌تا دووانمان بۆ ڕه‌وانه کردن، که‌چی بروایان پێنه‌کردن، ئێمه‌ش سێهه‌مێکمان بۆ پشتگیریان ڕه‌وانه کرد، هه‌موویان وتیان: ئێمه بێگومان بۆ لای ئێوه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه ڕه‌وانه کراوین.


قَالُواْ مَآ أَنتُمۡ إِلَّا بَشَرٞ مِّثۡلُنَا وَمَآ أَنزَلَ ٱلرَّحۡمَٰنُ مِن شَيۡءٍ إِنۡ أَنتُمۡ إِلَّا تَكۡذِبُونَ

خه‌‌ڵکه‌که وتیان: ئێوه ته‌نها ئاده‌میزادێکن وه‌کو ئێمه‌، خوای میهره‌بانیش هیچ شتێکی ڕه‌وانه نه‌کردووه‌، ئێوه هه‌ر درۆ ده‌که‌ن.


قَالُواْ رَبُّنَا يَعۡلَمُ إِنَّآ إِلَيۡكُمۡ لَمُرۡسَلُونَ

پێغه‌مبه‌ره‌کان وتیان: په‌روه‌ردگارمان خۆی چاک ده‌زانێت ئێمه به‌ڕاستی بۆ لای ئێوه ڕه‌وانه کراوین به پێغه‌مبه‌رایه‌تی.


وَمَا عَلَيۡنَآ إِلَّا ٱلۡبَلَٰغُ ٱلۡمُبِينُ

ته‌نها ئه‌وه‌شمان له‌سه‌ره که به ڕوون و ئاشکرا په‌یمانی خواتان پێ ڕابگه‌یه‌نین.


قَالُوٓاْ إِنَّا تَطَيَّرۡنَا بِكُمۡۖ لَئِن لَّمۡ تَنتَهُواْ لَنَرۡجُمَنَّكُمۡ وَلَيَمَسَّنَّكُم مِّنَّا عَذَابٌ أَلِيمٞ

خه‌ڵکه‌که وتیان: ئێمه به ڕاستی به‌هاتنتان تووشی نه‌گبه‌تی بووین، سوێند به خوا ئه‌گه‌ر واز نه‌هێنن و کۆڵ نه‌ده‌ن، به‌رد بارانتان ده‌که‌ین و له لایه‌ن ئێمه‌وه توشی ئازارێکی به ئێش ده‌بن.



الصفحة التالية
Icon