وَذَلَّلۡنَٰهَا لَهُمۡ فَمِنۡهَا رَكُوبُهُمۡ وَمِنۡهَا يَأۡكُلُونَ

ئینجا ئه‌و ماڵاته‌مان ڕام هێناوه بۆیان، هه‌ندێکی بۆ سواری به‌کار ده‌هێنن، له گۆشتی هه‌ندێکیشیان ده‌خۆن.


وَلَهُمۡ فِيهَا مَنَٰفِعُ وَمَشَارِبُۚ أَفَلَا يَشۡكُرُونَ

هه‌روه‌ها سوود و قازانجی زۆریان لێ ده‌بینن (جگه له‌وانه‌ی باسکرا، بۆ زه‌وی کێڵان و ئاو هێنان،...) شیره‌که‌ی ده‌خۆن (جۆره‌ها خۆراکی تری لێ دروست ده‌که‌ن) جا ئایا ئه‌وه بۆ سوپاسی خوای به‌خشنده ناکه‌ن له‌سه‌ری؟!


وَٱتَّخَذُواْ مِن دُونِ ٱللَّهِ ءَالِهَةٗ لَّعَلَّهُمۡ يُنصَرُونَ

سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو نازو نیعمه‌ته ئاشکرایه‌، نه‌فامان: له جیاتی خواپه‌رستیی، بت و شتی تر ده‌په‌رستن و بۆ ئه‌وه‌ی له ته‌نگانه‌دا کۆمه‌کی بکرێنو سه‌ربخرێن.


لَا يَسۡتَطِيعُونَ نَصۡرَهُمۡ وَهُمۡ لَهُمۡ جُندٞ مُّحۡضَرُونَ

به‌ڵام ناتوانن سه‌ریان بخه‌ن به‌ڵکو هه‌ر ئه‌مان بوونه‌ته سه‌رباز و پاسه‌وان بۆ بته‌کان و هه‌میشه له خزمه‌تیاندا ئاماده کراون.


فَلَا يَحۡزُنكَ قَوۡلُهُمۡۘ إِنَّا نَعۡلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعۡلِنُونَ

ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم قسه و گوفتاری ئه‌وانه غه‌مبارت نه‌کات، چونکه به‌ڕاستی ئێمه ئاگاداری ئه‌وه‌ین که ده‌یشارنه‌وه و ئه‌وه‌ش ئاشکرای ده‌که‌ن.


أَوَلَمۡ يَرَ ٱلۡإِنسَٰنُ أَنَّا خَلَقۡنَٰهُ مِن نُّطۡفَةٖ فَإِذَا هُوَ خَصِيمٞ مُّبِينٞ

ئایا ئاده‌میزاد سه‌رنجی نه‌داوه که‌: ئێمه بێگومان دروستمان کردووه له نوتفه‌یه‌ك، که‌چی خێرا بووه‌ته دوژمنێکی ئاشکراو دژایه‌تیمان ده‌کات؟!



الصفحة التالية
Icon