بەڕاستی ئیمانداران تەنھا ئەوانەن کەبڕوایان بەخواو پێغەمبەرەکەی ھێناوە وە ھەر کاتێک لەگەڵ ئەو (پێغەبمبەر ﷺ) دابن لەکارێکی گرنگدا کەکۆیان دەکاتەوە (وەک غەزاو جومعە و جەژن) ناڕۆن بە ھیچ لایەکدا ھەتا مۆڵەت لەپێغەمبەر ﷺ وەرنەگرن بێگومان ئەوانەی مۆڵەتت لێ وەردەرگرن ئەوانە کەسانێکن کەبڕوایان ھەیە بەخواو پێغەمبەرەکەی جا ھەر کاتێک ئەوانە داوای مۆڵەتیان لێ کردیت بۆ ھەندێ ئیش و کاری تایبەتی خۆیان ئەوە ھەر کامیان خۆت ویستت مۆڵەتی بدە وە داوای لێخۆشبوونیان بۆ بکە لەخوا بەڕاستی خوا لێبووردە و میھرەبانە


الصفحة التالية
Icon