خوا داینەناوە بۆ ھیچ پیاوێك (ئادەمیەك) دوو دڵ لە ناوسنگیدا وە(خوا) ئەو ھاوسەرانەی نەکردۆتە دایکتان کە (ظھار) یان لەگەڵ دەکەن (پێیان دەڵێن ئێوە وەك پشتی دایکمان وان بۆ ئێمە) وەخوا بە کوڕ کراوەکانتانی نەکردۆتە کوڕتان ئەوە قسەی سەر زارەکیتانە خواش ووتەی ڕاست دەڵێ ھەر ئەویش ڕێنمونی(خەڵك) دەکات بۆ رێگای ڕاست


الصفحة التالية
Icon