سوێند بە خوا بێگومان خوا ئەو خەوەی کە پێغەمبەرەکەی دیبوی بەڕاستی گێڕاو ھێنایەدی کە(ووتبوی) دڵنیابن دەچنە ناو مزگەوتی حەرام ( کەعبەی پیرۆز) بەوویستی خوا بە ئارامی و بێ ترس، سەرتان تاشییوە یان کورتان کردۆتەوە، (لەدوژمن) ناترسن، جا ئەوەی (خوا) دەیزانی ئێوە نەتان دەزانی (کەخێر لەڕێکەوتن دایە) وە جگە لە (چوونە مەککە) بڕیاری داوە سەرکەوتنێکی نزیك (بۆ ئێوەیە کەڕێکەوتنی حودەیبیەیە)


الصفحة التالية
Icon