وَٱلصَّـٰٓفَّـٰتِ صَفّٗا

سوێند به فریشته ڕیز بووه‌کان.


فَٱلزَّـٰجِرَٰتِ زَجۡرٗا

به‌و فریشتانه‌یش که ده‌خوڕن به‌سه‌ر سته‌مکاراندا (له‌سه‌ره مه‌رگ و له قیامه‌ت و دۆزه‌خدا).


فَٱلتَّـٰلِيَٰتِ ذِكۡرًا

به‌وانه‌ش که په‌یامه ئاسمانیه‌کان ده‌گه‌یه‌نن به پێغه‌مبه‌ران و به‌سه‌ریاندا ده‌یخوێننه‌وه‌.


إِنَّ إِلَٰهَكُمۡ لَوَٰحِدٞ

به‌ڕاستی خوای ئێوه تاک و یه‌کێکه‌.


رَّبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَا وَرَبُّ ٱلۡمَشَٰرِقِ

په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌وی و نێوانیانه‌، په‌روه‌ردگاری ڕۆژهه‌ڵاته‌کانیشه‌.


إِنَّا زَيَّنَّا ٱلسَّمَآءَ ٱلدُّنۡيَا بِزِينَةٍ ٱلۡكَوَاكِبِ

بێگومان ئێمه ئاسمانی دنیامان ڕازاندۆته‌وه به جوانی و ڕۆشنی ئه‌ستێره و هه‌ساره‌کان.


وَحِفۡظٗا مِّن كُلِّ شَيۡطَٰنٖ مَّارِدٖ

ئاسمانمان پاڕاستووه له پیلان و شه‌ڕی هه‌موو شه‌یتانێکی سه‌رکه‌ش.


لَّا يَسَّمَّعُونَ إِلَى ٱلۡمَلَإِ ٱلۡأَعۡلَىٰ وَيُقۡذَفُونَ مِن كُلِّ جَانِبٖ

شه‌یتانه‌کان ناتوانن هه‌واڵی ئه‌و نه‌خشه و به‌رنامانه‌ی که به‌فریشته پایه بڵنده‌کان ده‌سپێردرێت، بیزانن بیبیستن، چونکه له هه‌موو لایه‌که‌وه پارچه ئه‌ستێره‌یان بۆ ده‌هاوێژرێت.



الصفحة التالية
Icon