قٓۚ وَٱلۡقُرۡءَانِ ٱلۡمَجِيدِ
چه‌ند پیتێک له‌سه‌ره‌تای هه‌ندێ له‌سووره‌ته‌کانی قورئاندا هاتوون ژماره‌یان (14) پیته، نیوه‌ی کۆی پیته‌کانی زمانی عه‌ره‌بین، بۆ سه‌لماندنی (اعجاز) و مه‌زنی و گرنگی قورئان که‌له‌توانای هیچ که‌سدانیه به‌و پیتانه کتێبێکی ئاوا بێوێنه دابنێت به‌راده‌یه‌ک هه‌تا هه‌موو گرۆی ئاده‌میزاد و په‌ری کۆ ببنه‌وه‌بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، بێگومان چه‌نده‌ها نهێنی تریشی تیایه، زاناکان له‌هه‌ندێکی دواون، هه‌ندێکیشیان وتویانه: هه‌ر خوا خۆی زانایه به‌نهێنی ئه‌و پیتانه. سوێند به‌م قورئانه که‌خاوه‌نی ڕێز و شکۆمه‌ندی یه (تۆ ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) نێردراوی له‌لایه خواوه)
بَلۡ عَجِبُوٓاْ أَن جَآءَهُم مُّنذِرٞ مِّنۡهُمۡ فَقَالَ ٱلۡكَٰفِرُونَ هَٰذَا شَيۡءٌ عَجِيبٌ
خه‌ڵکی، باوه‌ڕیان نه‌کرد، به‌ڵکو سه‌رسام بوون له‌وه‌ی که‌یه‌کێک له‌خۆیان نێردراوه تادایان بچڵه‌کێنێت و بێداریان بکاته‌وه، جا کافران وتیان: ئه‌مه‌شتێکی سه‌یرو سه‌رسوڕهێنه‌ره، بۆیه وتیان:
أَءِذَا مِتۡنَا وَكُنَّا تُرَابٗاۖ ذَٰلِكَ رَجۡعُۢ بَعِيدٞ
ئایا کاتێک مردین و بووینه خاک زیندوو ده‌بینه‌وه؟! دوای مردن گه‌ڕانه‌وه ئه‌سته‌مه! (په‌روه‌ردیگاریش له‌وه‌ڵامیاندا ده‌فه‌رموێت):
قَدۡ عَلِمۡنَا مَا تَنقُصُ ٱلۡأَرۡضُ مِنۡهُمۡۖ وَعِندَنَا كِتَٰبٌ حَفِيظُۢ
به‌ڕاستی ئێمه زانیوومانه کاتێک که‌مردن، زه‌وی چۆن به‌ره‌به‌ره‌لاشه‌یان داده‌ڕزێنێت و ده‌یکاته‌وه به‌خاک، ئێمه تۆمارگه‌ی تایبه‌تیمان هه‌یه، که‌هه‌موو شتێکی تێدا تۆماره و هیچ شتێک له‌بارنی ئه‌وانه‌وه‌له‌ئێمه شاراوه‌و بزر نیه.