قَدۡ سَمِعَ ٱللَّهُ قَوۡلَ ٱلَّتِي تُجَٰدِلُكَ فِي زَوۡجِهَا وَتَشۡتَكِيٓ إِلَى ٱللَّهِ وَٱللَّهُ يَسۡمَعُ تَحَاوُرَكُمَآۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعُۢ بَصِيرٌ

ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) بێگومان خوا بیستی و وه‌ریگرت وتووێژی ئه‌و ئافره‌ته‌ی که گفتوگۆت له‌گه‌لدا ده‌کات ده‌رباره‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی، سکاڵای خۆیشی بۆلای خوا ده‌بات، خوایش گوێی له گفتوگۆکه‌تان بوو، به‌ڕاستی خوا بیسه‌رو بینایه‌. (چوار ئایه‌تی سه‌ره‌تای ئه‌م سووره‌ته ده‌رباره‌ی خه‌وله‌ی کچی ثه‌عله‌به‌و مێرده‌که‌ی هاتۆته خواره‌وه... ڕۆژێک مێرده‌که‌ی لێی تووڕه ده‌بێت و پێی ده‌ڵێت: تۆ له‌جێگه‌ی دایکمی، خه‌وله دێت بۆ خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، باسه‌که‌ی بۆ ده‌گێڕێته‌وه‌، دوای تاوێک حاله‌تی وه‌حی به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ردا دێت و چوار ئایه‌تی سه‌ره‌تای ئه‌م سووره‌ته داده‌به‌زێت).


ٱلَّذِينَ يُظَٰهِرُونَ مِنكُم مِّن نِّسَآئِهِم مَّا هُنَّ أُمَّهَٰتِهِمۡۖ إِنۡ أُمَّهَٰتُهُمۡ إِلَّا ٱلَّـٰٓـِٔي وَلَدۡنَهُمۡۚ وَإِنَّهُمۡ لَيَقُولُونَ مُنكَرٗا مِّنَ ٱلۡقَوۡلِ وَزُورٗاۚ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَعَفُوٌّ غَفُورٞ

ئه‌وانه‌تان به‌هاوسه‌رانیان ده‌ڵێن: تۆ له جێگه‌ی ده‌یکمدایت، هاوسه‌ره‌که‌یان به‌و `قسه‌یه نابنه دایکیان، چونکه دایکیان ته‌نها ئه‌وانه‌ن که ئه‌وانیان لێ بووه‌، ئه‌وانه قسه‌یه‌کی نابه‌جێ ده‌که‌ن وبوختانێکی ناپه‌سه‌ند ده‌ڵێن، بێگومان خوا چاوپۆشی ده‌کات و لێخۆش ده‌بێت (ئه‌گه‌ر ئه‌وانه په‌شیمان ببنه‌وه و داوای لێخۆشبوون بکه‌ن)...


وَٱلَّذِينَ يُظَٰهِرُونَ مِن نِّسَآئِهِمۡ ثُمَّ يَعُودُونَ لِمَا قَالُواْ فَتَحۡرِيرُ رَقَبَةٖ مِّن قَبۡلِ أَن يَتَمَآسَّاۚ ذَٰلِكُمۡ تُوعَظُونَ بِهِۦۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ خَبِيرٞ

ئه‌وانه‌ی وا به هاوسه‌ره‌کانیان ده‌ڵێن و دوایی په‌شیمان ده‌بنه‌وه له‌وه‌ی که وتویانه‌، ئه‌وه ده‌بێت کۆیله‌یه‌ک ئازاد بکه‌ن پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و ژن و مێرده به‌یه‌ک بگه‌ن، ئه‌و بڕیاره ئێوه‌ی پێ ئامۆژگاری ده‌کرێت، خوایش ئاگاداره به‌و کارو‌کرده‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن...



الصفحة التالية
Icon