يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَتَّخِذُواْ عَدُوِّي وَعَدُوَّكُمۡ أَوۡلِيَآءَ تُلۡقُونَ إِلَيۡهِم بِٱلۡمَوَدَّةِ وَقَدۡ كَفَرُواْ بِمَا جَآءَكُم مِّنَ ٱلۡحَقِّ يُخۡرِجُونَ ٱلرَّسُولَ وَإِيَّاكُمۡ أَن تُؤۡمِنُواْ بِٱللَّهِ رَبِّكُمۡ إِن كُنتُمۡ خَرَجۡتُمۡ جِهَٰدٗا فِي سَبِيلِي وَٱبۡتِغَآءَ مَرۡضَاتِيۚ تُسِرُّونَ إِلَيۡهِم بِٱلۡمَوَدَّةِ وَأَنَا۠ أَعۡلَمُ بِمَآ أَخۡفَيۡتُمۡ وَمَآ أَعۡلَنتُمۡۚ وَمَن يَفۡعَلۡهُ مِنكُمۡ فَقَدۡ ضَلَّ سَوَآءَ ٱلسَّبِيلِ

ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه دوژمنانی من و دوژمنانی خۆتان مه‌که‌نه دۆستی گیانی به‌گیانی، له‌کاتێکدا خۆشه‌ویستی و سۆزی خۆتانیان بۆ ده‌رده‌برن، به‌ڕاستی ئه‌وان بێ باوه‌ڕیش بوون به‌وه‌ی له لایه‌ن خواوه بۆتان هاتووه‌، ئه‌وانه پێغه‌مبه‌رو ئێوه‌ش ده‌رده‌که‌ن له مه‌ککه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که باوه‌ڕ ده‌هێنن به‌خوای په‌روه‌ردگارتان، (ئه‌مه‌م به‌گوێ بکه‌ن) ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌رچوون بۆ تێکۆشان له پێناوی من و به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی مندا، به‌نهێنی خۆشه‌ویستی خۆتانیان پێده‌گه‌یه‌نن، له‌کاتێکدا من ئاگادارم به‌وه‌ی شاردوتانه‌ته‌و و به‌وه‌ش که ئاشکراتان کردووه‌، جا هه‌ر که‌س له ئێوه کاری وابکات ئه‌وه به‌ڕاستی ڕێبازی ڕاستی ون کردووه‌.


إِن يَثۡقَفُوكُمۡ يَكُونُواْ لَكُمۡ أَعۡدَآءٗ وَيَبۡسُطُوٓاْ إِلَيۡكُمۡ أَيۡدِيَهُمۡ وَأَلۡسِنَتَهُم بِٱلسُّوٓءِ وَوَدُّواْ لَوۡ تَكۡفُرُونَ

هه‌ر کاتێك خوانه‌ناسان ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت و ئێوه‌یان ده‌ست بکه‌وێت، ئه‌وه ده‌بنه دوژمنتان و ده‌ست و زمانیان به‌خراپه درێژ ده‌که‌ن بۆتان (به‌هه‌رچی بۆیان بکرێت) ئه‌وانه پێیان خۆش بووه و ئاواتیان خواستووه که ئێوه له ئایینه‌که‌تان هه‌ڵگه‌ڕێنه‌وه‌.



الصفحة التالية
Icon