سَبَّحَ لِلَّهِ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۖ وَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ

هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه به‌پاکی و بێگه‌ردی یادی خوایان کردووه‌، هه‌ر ئه‌ویش باڵاده‌ست و دانایه‌.


يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لِمَ تَقُولُونَ مَا لَا تَفۡعَلُونَ

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه بۆچی شتێک ده‌ڵێن و ئه‌نجامی ناده‌ن؟ بۆچی گوفتارتان دژی کردارتانه‌؟


كَبُرَ مَقۡتًا عِندَ ٱللَّهِ أَن تَقُولُواْ مَا لَا تَفۡعَلُونَ

خه‌شم و ڕقێکی گه‌وره‌یه لای خوا ئه‌وه‌ی که ده‌یڵێن و نایکه‌ن.


إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلَّذِينَ يُقَٰتِلُونَ فِي سَبِيلِهِۦ صَفّٗا كَأَنَّهُم بُنۡيَٰنٞ مَّرۡصُوصٞ

به‌ڕاستی خوا ئه‌و که‌سانه‌ی خۆس ده‌وێت که ده‌جه‌نگن له‌پێناو ڕێبازی خوادا به‌یه‌ك ڕیزو یه‌ك پارچه و یه‌ك دڵ، چونکه هه‌روه‌ك کۆشکێکی به‌رزی قایمی داڕێژراون به قوڕقوشم.


وَإِذۡ قَالَ مُوسَىٰ لِقَوۡمِهِۦ يَٰقَوۡمِ لِمَ تُؤۡذُونَنِي وَقَد تَّعۡلَمُونَ أَنِّي رَسُولُ ٱللَّهِ إِلَيۡكُمۡۖ فَلَمَّا زَاغُوٓاْ أَزَاغَ ٱللَّهُ قُلُوبَهُمۡۚ وَٱللَّهُ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلۡفَٰسِقِينَ

بیریان نخه‌ره‌وه‌، کاتێك که موسا به قه‌ومه‌که‌ی وت: ئه‌ی قه‌وم و هۆزم ئێوه بۆچی ئازاری ڕۆح و دڵم ده‌ده‌ن، له کاتێکدا بێگومان ده‌زانن که من پێغه‌مبه‌ر و ڕه‌وانه‌کراوی خوام بۆتان، جا کاتێك ئه‌وان گوێیان بۆ ڕاستی نه‌گرت و له‌حه‌ق لایاندا، خوایش دڵه‌کانیانی له‌خشته بردو مۆری پێدا نا، چونکه خوا ڕێنموویی قه‌وم و هۆزی تاوانکارو تاوانبارو له‌سنوور ده‌رچوو ناکات.



الصفحة التالية
Icon