نٓۚ وَٱلۡقَلَمِ وَمَا يَسۡطُرُونَ

سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (الشوری) بده‌. سوێند به پێنووس و ئه‌وه‌ی که ده‌ینوسن (ئه‌م سوێند خواردنه نیشانه‌ی نرخی خوێندن و زانستیه لای خوای گه‌وره‌).


مَآ أَنتَ بِنِعۡمَةِ رَبِّكَ بِمَجۡنُونٖ

(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تۆ به‌هۆی نازو نیعمه‌تی په‌روه‌ردگارته‌وه دووریت له شێتی یه‌وه وه‌کو نه‌فامن ده‌ڵێن)


وَإِنَّ لَكَ لَأَجۡرًا غَيۡرَ مَمۡنُونٖ

بێگومان پاداشتێکی نه‌بڕاوه بۆ تۆ ئاماده‌یه‌.


وَإِنَّكَ لَعَلَىٰ خُلُقٍ عَظِيمٖ

به‌ڕاستی تۆ له‌سه‌ر ڕه‌وشت و خوویه‌کی زۆر جوان و په‌سه‌ند و بێ وێنه و مه‌زنیت.


فَسَتُبۡصِرُ وَيُبۡصِرُونَ

سه‌رئه‌نجام تۆ ده‌بینیت و ده‌زانیت و ئه‌وانیش ده‌بینن و ده‌زانن...


بِأَييِّكُمُ ٱلۡمَفۡتُونُ

شێتێتی به کامتانه‌وه‌یه‌.


إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعۡلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِۦ وَهُوَ أَعۡلَمُ بِٱلۡمُهۡتَدِينَ

به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت خۆی ده‌زانێت، کێ له ڕێبازی ئه‌و لایداوه و گومڕا بووه‌، کێیش ڕێبازی هیدایه‌ت و ئیمانی گرتۆته‌به‌رو ڕاسته له‌گه‌ڵ خوادا.


فَلَا تُطِعِ ٱلۡمُكَذِّبِينَ

تۆ هه‌رگیز به‌قسه‌ی ئه‌وانه مه‌که که باوه‌ڕیان به تۆ نیه‌و به‌رنامه‌که‌ی تۆ به‌درۆ ده‌زانن.



الصفحة التالية
Icon