وَٱلۡمُرۡسَلَٰتِ عُرۡفٗا

سوێند به‌و فریشتانه‌ی به‌کاری چاك و دروست و فه‌رمانبه‌رداریی هه‌ڵده‌ستن یه‌ك له‌دوای یه‌ك.


فَٱلۡعَٰصِفَٰتِ عَصۡفٗا

هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی که به‌گورج و گۆڵی و خێرایی فه‌رمانه‌کانی خوا به‌جێ ده‌هێنن، یاخود به‌و بایانه‌ی هه‌ڵده‌که‌ن و شارو دێهاتی خوانه‌ناسان کاول ده‌که‌ن.


وَٱلنَّـٰشِرَٰتِ نَشۡرٗا

به‌و فریشتانه‌ش که هه‌ور بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌، یاخود هه‌موو شتێکی کۆ بڵاوه پێ ده‌که‌ن.


فَٱلۡفَٰرِقَٰتِ فَرۡقٗا

به‌وانه‌ش که حه‌ق و ناحه‌ق لێك جیاده‌که‌نه‌وه‌.


فَٱلۡمُلۡقِيَٰتِ ذِكۡرًا

به‌و فریشتانه‌ش که په‌یامی خوا ده‌گه‌یه‌نن به‌خه‌ڵکی و له خزمه‌تی جوبره‌ئیلدا قورئانیان ده‌گه‌یاند.


عُذۡرًا أَوۡ نُذۡرًا

بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه بخه‌نه ده‌ست ئیمانداران، نه‌فامانیش بێداربکه‌نه‌وه‌.


إِنَّمَا تُوعَدُونَ لَوَٰقِعٞ

به‌ڕاستی ئه‌م به‌ڵێن و وادانه‌ی پێتان ده‌درێت هه‌ر پێش دێت.


فَإِذَا ٱلنُّجُومُ طُمِسَتۡ

جا کاتێك دێت ئه‌ستێره‌کان ڕوناکییان نامێنێت.


وَإِذَا ٱلسَّمَآءُ فُرِجَتۡ

ئاسمانیش له‌ت ده‌بێت و لێك ده‌ترازێت.



الصفحة التالية
Icon