إِذَا ٱلسَّمَآءُ ٱنفَطَرَتۡ

کاتێك ئاسمان له‌ت له‌ت و پارچه پارچه ده‌بێت.


وَإِذَا ٱلۡكَوَاكِبُ ٱنتَثَرَتۡ

کاتێك ئه‌ستێره و هه‌ساره‌کان په‌رش و بلاو ده‌بنه‌وه و ورد و خاش ده‌بن.


وَإِذَا ٱلۡبِحَارُ فُجِّرَتۡ

کاتێك ده‌ریاکان ده‌ته‌قێنرێنه‌وه‌.


وَإِذَا ٱلۡقُبُورُ بُعۡثِرَتۡ

کاتێك که گۆره‌کان ژێره و ژوور ده‌کرێن (مردووه‌کانی ناویان ده‌هێنرێنه ده‌ره‌وه و زیندوو ده‌کرێنه‌وه‌).


عَلِمَتۡ نَفۡسٞ مَّا قَدَّمَتۡ وَأَخَّرَتۡ

ئه‌وسا هه‌رکه‌س ده‌زانێت چی پێشخستووه و چی دواخستووه‌، چی ده‌ستپێشکه‌ری کردووه و چیشی هێشتۆته‌وه (له کارو کرده‌وه‌ی چاك، یان خراپ که خه‌ڵکی دوای خۆی چاویان لێ کردووه‌).


يَـٰٓأَيُّهَا ٱلۡإِنسَٰنُ مَا غَرَّكَ بِرَبِّكَ ٱلۡكَرِيمِ

ئه‌ی ئینسان!! تۆ چی وای لێکردویت که سه‌رکه‌ش بیت به‌رامبه‌ر په‌روه‌ردگاری میهره‌بان و به‌ڕێزت؟ چی وای لێکردویت که وه‌کو پێویست قه‌دری نه‌زانیت؟ (نافه‌رمان و یاخی بیت؟).


ٱلَّذِي خَلَقَكَ فَسَوَّىٰكَ فَعَدَلَكَ

(به‌مه‌رجێك) ئه‌و په‌روه‌ردگاره تۆی دروست کردووه‌، به ڕێكوپێکترین شێوه‌، به‌جوانترین شێواز (ئه‌ندامه‌کان هه‌موو له‌شوێنی تایبه‌تی خۆیاندا دانراون که بتوانن کارو فرنانی خۆیان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن و ئه‌و ئه‌ندامانه‌ش که جووتن قه‌باره و درێژی و شێوه‌یان چوونیه‌که‌، جگه له‌وه‌ی که یارمه‌تی و ته‌باییه‌کی ته‌واو هه‌یه له‌نێوانیاندا و هه‌مووان هاوکارن).



الصفحة التالية
Icon