ٱقۡرَأۡ بِٱسۡمِ رَبِّكَ ٱلَّذِي خَلَقَ

(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) بخوێنه به‌ناوی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ته‌وه که هه‌موو شتێکی دروست کردووه‌.


خَلَقَ ٱلۡإِنسَٰنَ مِنۡ عَلَقٍ

ئاده‌میزادی له چه‌ند خانه‌یه‌کی هه‌ڵواسراو (له‌ناو منداڵداندا) دروست کردووه‌.


ٱقۡرَأۡ وَرَبُّكَ ٱلۡأَكۡرَمُ

بخوێنه‌، له‌کاتێکدا هه‌ر په‌روه‌ردگاری تۆ به‌خشنده‌یه‌.


ٱلَّذِي عَلَّمَ بِٱلۡقَلَمِ

ئه‌و زاته‌یه که به‌هۆی قه‌ڵه‌مه‌وه زانستی و زانیاری فێر کردووه‌.


عَلَّمَ ٱلۡإِنسَٰنَ مَا لَمۡ يَعۡلَمۡ

ئاده‌میزادی فێری ئه‌و شتانه کردووه که نه‌یزانیوون.


كَلَّآ إِنَّ ٱلۡإِنسَٰنَ لَيَطۡغَىٰٓ

نه‌خێر (له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو چاکه‌و ڕێزه‌دا که خوا به‌خشیویه‌تی به ئینسان) به‌ڕاستی خه‌ڵکی سه‌رکه‌شی ده‌که‌ن، یاخی ده‌بن، سته‌م ده‌که‌ن.


أَن رَّءَاهُ ٱسۡتَغۡنَىٰٓ

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر ئاده‌میزاد هه‌ستی کرد ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ نیازه (له‌ڕووی ئابووری، یان ته‌ندروستی، یان زانستی... هتد)یه‌وه‌.


إِنَّ إِلَىٰ رَبِّكَ ٱلرُّجۡعَىٰٓ

(ئه‌وه فه‌رامۆش ده‌کات که‌): بێگومان سه‌ره‌نجام گه‌ڕانه‌وه هه‌ر بۆ لای په‌روه‌ردگارته‌و (له‌سه‌ر که‌ش و یاخیه‌کان ده‌پرسێته‌وه‌).



الصفحة التالية
Icon