وەرگێڕانی سورەتی الأنعام بە الكردية لە الترجمة الكردية
Verse 1
ھەموو سوپاس و ستایشێک ھەربۆ ئەو خوایەی ئاسمانەکان و زەوی دروستکردووە, وە تاریکیەکان و ڕووناکی داناوە ئەمجا ئەوانەی بێ باوەڕ بوون ھاوتا و ھاوبەش بۆ پەروەردگاریان بڕیار دەدەن
Verse 2
خوا ئەو زاتەیە کەئێوەی لەقوڕ دروست کردووە پاشان کاتێکی دیاری کردووە (بۆ مردن) وە کاتێکی دیاری کراویش لای خوای گەورە دانراوە (بۆ قیامەت) کەچی دوا ئەوەش ئێوە بەگومانن
Verse 3
وەتەنھا ئەو خوایە (باڵادەست و پەرستراوە) لەئاسمانەکان و لەزەویدا نھێنی و ئاشکراتان دەزانێ و بە ھەموو کردەوەیەکیش کەدەیکەن ئاگادارە
Verse 4
وە ھەر بەڵگەو نیشانەیەک لەبەڵگە ونیشانەکانی پەروەردگاریان بۆ بێت ئەوان ڕووی لێ وەردەگێڕن
Verse 5
بەڕاستی کاتێک قـورئانیان بۆ ھات بە درۆیان دانـا جا لەمەو پاش بۆیان دێت ھەواڵی ئەو شتانەی کەئەوان گاڵتەیان پێدەکرد
Verse 6
ئایا نەیان دیوە (نەیان زانیوە) لەپێش ئەوانەوە چەند گەل و نەوەمان لەناو بردووە دەسەڵاتمان پێدا بوون لەزەویدا بەشێوەیەک کە بە ئێوەمان نەدابوو و بارانی پەیتاپەیتامان بەسەردا باراندن وە جۆگەو ڕووبارەکانمان وا لێ کرد بوو کە بەبن باخ و کۆشکەکانیاندا دەڕۆیشت لەناو مان بردن بە ھۆی گوناھەکانیانەوە, وە لە دوای ئەوان دروستمان کرد گەل و نەوەیەکی تر
Verse 7
وە ئەگەر نامەیەکی نوسراومان بناردایە تەخوارەوە بۆت لەناو کاغەزێکدا بوایە و دەستیشیان لێ بدایە بێـگومان ئەوانەی بێ باوەڕ بوون دەیان ووت ئەمە تەنھا جادویەکی ئاشکرایە
Verse 8
وە دەیانووت: بۆچی فریشتەیەک نەنێنرراوەتە خوارەوە بۆسەری (بیبینین) ئەگەر فریشتەیەکمان بناردایەتە خوارەوە بێگومان کارتەواو دەبوو (لەناو بردنیان جێ بەجێ دەکرا) پاشان مۆڵەت نەئەدران
Verse 9
ئەگەر ئەو (پێغەمبەرە) مان بکردایە بەفریشتەیەک بێگومان دەمانگۆڕا بە وێنەی پیاوێک (تابیبینن وقسەی لەگەڵ بکەن) و بێگومان لێمان دەشێواندن وەک چۆن خۆیان لە خۆیان دەشێواند
Verse 10
سوێند بێت بێگومان گاڵتە کراوە بە پێغەمبەرانی پێش تۆیش سەرئەنجام بۆ ئەوانەیان گاڵتەیان دەکرد دابەزی و دەوریدان تۆڵەی ئەوەی گاڵتەیان پێدەکرد (لەسزای سەخت)
Verse 11
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ بڕۆن و بگەڕێن بە زەویدا پاشان سەرنج بدەن سەر ئەنجامی ئەوانەی بەڵگەکانی خوایان بەدرۆ دادەنا چۆن بووە
Verse 12
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئایا ھی کێیە ئەوەی لە ئاسمانەکان و زەویدا یە بڵێ تەنھا بۆ خوایە کە بەزەیی و میھرەبانی پێویستی کردوە لەسەرخۆی سوێند بەخوا بێگومان کۆتان دەکاتەوە لە ڕۆژی دواییدا کە ھیچ گومان و دوودڵی تێدا نیە ئەوانەی خۆیان دۆڕاندووە ئەوە ئەوانن کە بڕوا ناھێنن
Verse 13
وە ھەر بۆ خوایە ئەوەی ئارامی گرتووە لەشەو و ڕۆژدا وە ھەر ئەو بیسەر و زانایە
Verse 14
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئایا؟ بێجگە لە خوا دۆست و پەرستراوێک تر بۆخۆم دانێم؟ کەئەو بەدیھێنەری ئاسمانەکان و زەویە ئەو خوایە ڕۆزی دەدات و ڕۆزی پێ نادرێ بڵێ بەڕاستی من فەرمانم پێدراوە کە یەکەم کەس بم مل کەچ کەم (بۆ فەرمانی خوا) وە (فەرمانم پێدراوە لەلایەن خوداوە) ھەرگیز لەھاوبەش دانەران مەبە
Verse 15
پێیان بڵێ: بێگومان من دەترسم ئەگەر سەرپێچی لە فەرمانی پەروەردگارم بکەم لە سزای ڕۆژێکی گەورە
Verse 16
ھەرکەس ئەو سزایەی لێ لادرێت لەو ڕۆژەدا ئەوە بێگومان خوا بەزەیی پێیدا ھاتۆتەوە و ئەوەیە سەرکەوتنی ئاشکراو تەواو
Verse 17
وە ئەگەر خوا دووچاری بەڵاو زیانێکت بکات ئەوە جگە ئەو (خوا) کەس نیە بتوانێت لایبات وە ئەگەر خێر و خۆشیەکیشت پێ بگەیەنێت ئەوە خودا دەسەڵاتدارە بەسەر ھەموو شتێکدا
Verse 18
وە ھەر ئەوە دەست ڕۆیشتوو زاڵە بەسەر بەندەکانیدا ھەر ئەویش کار دروست و ئاگادارە
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: شایەتیدانی کێ لە ھەموو شایەتی دانێک گەورەترە (لەسەر پێغەمبەرێتی من) بڵێ: خوا گەورەترین شایەتە لە نێوان من و ئێوەدا وە ئەم قورئانە وەحی کراوە بۆ من بۆ ئەوەی ئێوەی پێ بترسێنم و ھەر کەسێکی کەش کە پێی دەگات ئایا بەڕاستی ئێوە شایەتی ئەدەن بە دڵنیاییەوە کە لەگەڵ خوادا چەند پەرستراوێکی تر ھەبێت؟! بڵێ: من شایەتی (وا ناڕەوا) نادەم بڵێ: بێگومان ھەر ئەو پەرستراوی تاک و تەنھایە وە بەڕاستی من بەریم لەوەی کە ئێوە دەیکەنە ھاوبەش بۆ خوا
Verse 20
ئەوانەی کە نامەمان پێ بەخشین (لەگاورو جولەکەکان) ئەم پێغەمبەرە دەناسن (کە پێغەمبەری خوایە بەھۆی باسکردنی نیشانەکانی لە تەورات و ئینجیلدا) وەک چۆن کوڕەکانیان ئەناسن ئەوانەی خۆیان دۆڕاندو خەسارۆمەند بوون ئەوە ئەوانن بڕوا ناھێنن
Verse 21
کێ ستەمکارترە لەو کەسەی درۆ ھەڵبەستێ بەدەم خواوە یان بێ باوەڕ بوو بێت بە ئایەتەکانی (بە بەڵگەکانی) خوا بەڕاستی ستەمکاران ڕزگاریان نابێت
Verse 22
وە ڕۆژێ ھەموویان کۆ دەکەینەوە (لەقیامەتدا) پاشان ئەڵێین بەوانەی ھاوەڵیان بۆ خوا دانابوو کوان ئەو ھاوەڵانەی کە بە خەیاڵی خۆتان بەھاوەڵی خواتان دانابوون
Verse 23
پاشان بەھانەیان ھیچ نەبوو بێجگە لەوەی کە ووتیان سوێند بە خوای پەروەردگارمان ئێمە بەھیچ جۆرێک ھاوبەشدانەر نەبووین بۆخوا
Verse 24
سەیرکە چۆن درۆ لە دژی خۆشیان دەکەن و لێیان وون بوون ئەو بتانەی خۆیان بە درۆ ھەڵیان بەستبوون
Verse 25
وە لەو (کافرانە) کەسانێک ھەیە کە گوێت بۆ دەگرن کەقورئان دەخوێنیت بەڵام ئێمە (بەھۆی تاوان گوناھو ھاوەڵدانانیانەوە) چەند پەردەیەکمان داوە بەسەر دڵەکانیاندا بۆ ئەوەی تێی نەگەن وە کەڕی و گوێ گرانیمان خستۆتە ناو گوێچکەیانەوە, وە ئەگەر ھەموو بەڵگە و نیشانەیەکی ڕوون ببینن بڕوای پێ ناھێنن تا ئەو ڕادەیە کاتێک بێن بۆ لات دەمە دەمێ و بەربەرەکانیت لەگەڵ دەکەن ئەوانەی بێ باوەڕن ئەڵێن ئەم قورئانە ھیچ نیە بێجگە لە ئەفسانەی پێشینان
Verse 26
ئەوان رێگری (خەڵک) ئەکەن لەو (قورئانە) و خۆشیان لێی دوور دەکەنەوە ھیچ کەسیش لە ناو نابەن خۆیان نەبێت و ھەستیش ناکەن (کە لەچی خەسارۆمەندیەکدان)
Verse 27
وە ئەگەر بیان بینیت کاتێک کە لەسەر قەراغی دۆزەخ وە ستێنراوون کە دەڵێن خۆزگە دەگەڕێنڕِاینەوە بۆ دونیا و بەڵگەکانی پەروەردگارمان بەدرۆ نەدەزانی وە لە بڕواداران ئەبووین
Verse 28
(نەخێر بەڕاستیان نیە) بەڵکو ئەوەی کە لەوەو پێش دەیانشاردەوە بۆیان دەرکەوتووە, وەئەگەر بگەڕێنرێنەوە (بۆ دونیا) بێگومان دووبارە دەگەڕێنەوە بۆ ئەو کارانەی کەلێیان قەدەغە کرابوو وەبەڕاستی ئەوانە درۆزنن
Verse 29
وە ووتیان بەڕاستی ھەر ئەم ژیانەی (دونیا) مانە وئێمە زیندوو ناکرێینەوە
Verse 30
وەئەگەر ئەوانە دەبینی ئەوکاتەی کەلە حزووری پەروەردگاریاندا وەستێنراوون (پەروەردگار) دەفەرموێت ئایا ئەمە ڕاست نیە؟ ئەڵێن: بەڵێ ڕاستە سوێند بە پەروەردگارمان دەفەرموێت دەی بچەژن ئەو سزایە بە ھۆی ئەوەی کەبڕواتان نەھێناوە (ئینکارتان دەکرد)
Verse 31
بەڕاستی ئەوانەی کە دیداری پەروەردگاریان بە درۆ دەزانی زەرەریان کرد ھەتا کاتێک لەناکاو ڕۆژی دواییان بەسەردا دێت ئەڵێن ئای داخ و پەشیمانی سەخت بۆ ئێمە چەند کەم تەرخەمیمان کردلە دونیادا و لەدەستمان چوو لەکاتێکدا تاوانەکانیان ھەڵگرتووە بەکۆڵیانەوەیە ئای چەند بەد و خراپە ئەو بارەگرانەی ھەڵیدەگرن
Verse 32
وەژیانی دونیا ھیچ نیە بێجگە گاڵتە و سەرقاڵیی نەبێت وە بێگومان ماڵی دوا ڕۆژ چاکترە بۆئەوانەی خۆیان دەپارێزن و لە خوا دەترسن دەی ئایا بۆ ژیرنابن
Verse 33
بەڕاستی ئێمە دەزانین کەبێگومان ئەوەی کەئەوان دەیڵێن غەمبارت دەکات بەڵام بێگومان ئەوان تۆ بەدرۆزن دانانێن بەڵکو ئەو ستەمکارانە ئایەتەکانی خوا﴿﴾ ئینکار دەکەن (وبەدرۆی دەزانن)
Verse 34
سوێند بە خوا بێگومان پێغەمبەرانی پێش تۆش (ئەی موحەممەد ﷺ) باوەڕیان پێ نەکراوە بەڵام ئارامیان گرت لەسەر ئەو باوەڕ پێ نەکرانەیان وە ئەزیەت و ئازار دران تا یارمەتی و سەرخستنی ئێمەیان بۆ ھات وەفەرمانەکانی (بەڵێنەکانی) خوا بەھیچ کەسێک ناگۆڕدرێت سوێند بێت بێگومان ھەواڵی ھەندێ لەو پێغەمبەرانەت بۆ ھاتووە
Verse 35
خۆ ھەرچەند ڕوو وەرگێڕانی ئەوانە سەخت و گرانە لەسەرت جا ئەگەر توانیت بە ناخی زەویدا تونێلێک لێ دەیت یان پەیژەیەک بۆ ئاسمان دانێیت بەھۆیەوە بەڵگەیەکیان بۆ بھێنیت وە ئەگەر خوا بیویستایە ئەوانەی کۆدەکردەوە لەسەر رێنمونی و بڕوا ھێنان کەواتە ھەرگیز لەوانە مەبە کە نەزانن
Verse 36
بەڕاستی تەنھا ئەوانە وەڵامی تۆ ئەدەنەوە کە (بەدڵ) ئەبیسن مردووەکانیش (ئەوانەی باوەڕ ناھێنن) خوا زیندوویان دەکاتەوە پاشان ھەر بۆلای خۆی دەگەڕێنەوە
Verse 37
ووتیان بۆچی لەلایەن پەروەردگاریەوە موعجیزەیەکی بۆ نەھاتۆتە خوارەوە بڵێ بێگومان خوا بە توانایە کە بەڵگە و نیشانەیەک بھێنێتە خوارەوە بەڵام زۆربەیان نازانن
Verse 38
ھیچ گەڕۆکێکی گیانلەبەر نیە لەزەویدا وە ھیچ باڵندەیەک نیە کە دەفڕێ بە ھەردوو باڵەکەی مەگەر ئەوانیش وەک ئێوە ئومەتانێکن ھیچ شتێکمان فەرامۆش نەکردووە لەم کتێبەدا (لوح المحفوڤ یا قورئاندا) پاشان ئەوانە (لە ڕۆژی دواییدا) لای پەروەردگاریان کۆدەکرێنەوە
Verse 39
وە ئەوانەی بێ باوەڕ بوون بەبەڵگەکانی ئێمە کەڕ و لاڵن لەناو تاریکستاندان ھەرکەس خوا بیەوێ گومڕای دەکات ھەرکەسیش خوا بیەوێت دەیخاتە سەر رێگای ڕاست
Verse 40
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ھەواڵم پێ بدەن ئەگەر سزای خواتان بۆ بێت یان ڕۆژی دوایی یەخەتان بگرێت ئایا ھاوار دەکەنە ھیچ شتێک بێجگە لە خوا ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن
Verse 41
(نا) بەڵکو تەنھا بانگ و ھاوار لەخوا دەکەن ئەمجا ئەویش ئەگەر ویستی ئەوەی ھاواری (لە دەست) ئەکەن نایھێڵێ و ئەو شتانەتان لەبیر دەچێتەوە کە دەتانکردن بە ھاوبەش بۆ خوا
Verse 42
سوێند بێت بێگومان ئێمە پێغەمبەرانمان نارد بۆ گەلانی پێش تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) وەتووشی نەبوونی و ھەژاری وەنەخۆشی و ترس و ناڕەحەتیمان کردن بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە و پەشیمانی دەرببڕن (لاوازی وکزی بنوێنن)
Verse 43
دەی بۆ نەپاڕانەوە کاتێک سزای ئێمەیان بۆھات؟ بەڵام دڵیان ڕەق بووە وەشەیتان ئەو کردەوە خراپانەی بۆ ڕازاندبوونەوە کەدەیانکرد
Verse 44
جا کاتێک لەبیریان چویەوە ئەوەی کە پێی ئامۆژگاری کران دەرگای ھەموو شتێکمان لەسەر کردنەوە تاکاتێک دڵخۆش بوون بەوەی پێیان درابوو لە ناکاودا تۆڵەمان لێ سەندن ئیتر ئەوانیش نائومێد و سەرگەردان بوون
Verse 45
ئەمجا ئەو گەلەی کە ستەمیان کرد دوا بڕاو کران و ھەموو سوپاس و ستایشێ ھەر بۆ خوای پەروەردگاری جیھانیانە
Verse 46
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ پێم بڵێن ئەگەر خوا ھەستی بیستن و بینینتان لێ بسەنێتەوە مۆریش بنێت بەسەر دڵەکانتاندا چ پەرستراوێک ھەیە بێجگە خوا بۆتان بھێنێتەوە تەماشابکە چۆن بەڵگەکان دەگۆڕین و چەند بارەیان دەکەینەوە پاشان ئەوان پشتی تێدەکەن و ڕوو وەردەگێڕن
Verse 47
ئەی (موحەممەد ﷺ) بڵێ پێم بڵێن ئەگەر سزای خوا لە ناکاو دا یا بە ئاشکرا بێت بۆتان ئایا لەناو دەبرێت (بە سزای خوایی) بێجگە لە کۆمەڵی ستەمکاران نەبێت؟
Verse 48
وە نێرراوەکانمان نەناردووە مەگەر بە موژدەدەر و ترسێنەرنەبێت جا ھەرکەس بڕوای ھێناو کردەوەی چاکی کرد ئەوە ھیچ مەترسی یەکیان لەسەر نابێ و غەمباریش نابن
Verse 49
ئەوانەیش بێ بڕوا بوون بە بەڵگەکانی ئێمە بە ھۆی دەرچوونیان لە سنووری(فەرمانی خوا) سزایان لێ دەکەوێَت و دەیانگرێت
Verse 50
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ من پێتان ناڵێم خەزێنەکانی خوا لای منە وە شتی نھێنیش نازانم وە پێتان ناڵێم بێگومان من فریشتەم شوێنی ھیچ ناکەوم ئەوە نەبێت کە بۆم نیگا کراوە بڵێ ئایا کوێر و بینا یەکسانن؟ دەی ئایا بۆ بیرناکەنەوە؟
Verse 51
بەم قورئانە بترسێنە ئەوانەی دەترسن (لەوەی کە) کۆبکرێنەوە لای پەروەردگاریان لە کاتێکدا بێجگە لە خوا ھیچ یارمەتیدەر و تکا کارێکیان نیە بەڵکو خۆیان بپارێزن ولەخوا بترسن
Verse 52
وە ئەوانە دەرنەکەیت کە پەروەردگاریان دەپەرستن (وداوای لێدەکەن) بەبەیانیان و ئێواراندا (ڕەزامەندی) خوایان دەوێت و لێپرسینەوەی ھیچ شتێکیان لەسەر تۆ نیە وە لێپرسینەوەی ھیچ شتێکی تۆش لەسەر ئەوان نیە جا ئەگەر دەریانکەیت (دور یان خەیتەوە) ئەوە لەستەمکاران دەبیت
Verse 53
وە بەوجۆرە ھەندێکیانمان بەھەندێکی تریان تاقی کردەوە بۆ ئەوەی بڵێن ئایا ئەوانە خوا رێزو بەھرەی پێ بە خشیوون لە ناو ئێمەدا؟ ئایا خوا لە ھەموو کەس زاناتر نیە بەوانەی شوکرانە بژێرن؟
Verse 54
وەکاتێک ئەوانەی کە بڕوایان ھەیە بە ئایەتەکانی ئێمە ھاتن بۆلات ئەوە پێیان بڵێ سڵاوتان لێ بێت پەروەردگارتان بەزەیی و میھرەبانی لەسەر خۆی پێویست کردووە بێگومان ھەر کەس لە ئێوە کارێکی خراپ بکات بەنەزانی پاشان بگەڕێتەوەو تەوبە بکات وخۆی چاک بکات ئەوە بەڕاستی خوا لێبوردە و بەبەزەییە
Verse 55
ﭿﮀﮁﮂﮃﮄ
ﮅ
ئا بەو جۆرە ئایەتەکان ڕوون دەکەینەوە بۆ ئەوەی ڕێگای تاوانباران ڕوون بێتەوە
Verse 56
بڵێ: بێگومان من قەدەغەم لێکراوە لەوەی کەبەندایەتی بکەم بۆ ئەوانەی ئێوە ھاواریان لێدەکەن و دەیان پەرستن بێجگە لە خوا بڵێ من شوێنی ئارەزووەکانی ئێوە ناکەوم ئەگەر وا بکەم بێگومان من گومڕا دەبم وەلە ڕیزی ئەو کەسانەدا نابم کە ڕێنمونیان وەرگرتووە
Verse 57
بڵێ بێگومان من لەسەر بەڵگەیەکی ئاشکرام کە لەلایەن پەروەردگارمەوەیە کەچی ئێوە بڕواتان پێ نەھێنا ئەو (سزای) ئێوە پەلەی ھاتنی دەکەن بە دەست من نیە فەرمان ڕەوایی تەنھا بۆ خوایە حەق و ڕاستی باسی دەکات وە ئەو چاکترینی بڕیاردەر و جیاکەرەوەیە
Verse 58
بڵێ ئەگەر لام بوایە ئەوەی ئێوەپە لە دەکەن لە ھاتنی ئەوا کاری نێوان من و ئێوە کۆتایی پێ دەھێنرا وە خوا چاک ئاگادارە بە ستەمکاران
Verse 59
وە کلیلی ھەموو نھێنیەکان ھەرلای خوایە کەس نایانزانێت جگە لە (خوا) وە (خوا) دەزانێ چی لە ووشکانی و دەریادا ھەیە وە ھەر گەڵایەک بکەوێتە خوارەوە خوا پێی دەزانێت و ھەر دانەوێڵەیەک لە تاریکیەکانی زەویدا بێت و ھەر تەڕو ووشکێک ھەبێت ھەر ھەموویان لە کتێبی ئاشکرا لە (لوح المحفوڤ) دان
Verse 60
وە ھەر ئەو خوایەیە کە دەتان خەوێنێت لەشەودا (لێرە خەو بەمانای مردن ھاتووە) وە ئەشزانێت (لە ڕۆژ دا) چ کارێکتان ئەنجامداوە پاشان لە ڕۆژدا لە خەوبێدارتان دەکاتەوە بۆ ئەوەی تەواو ببێت ماوەی دیاریکراوی (ھەمووکەسێک) ئەوسا ھەر بۆلای ئەوە گەڕانەوەتان پاشان ھەواڵتان پێدەدات بەھەر کردەوەیەک کە کردوتانە
Verse 61
ئەو (خوا) زاڵ و دەسە ڵاتدارە بەسەر بەندەکانیدا وە کۆمەڵە فریشتەیەکتان بۆ دەنێرێت (کە چاودێر و پارێزەر و نوسەری کردەوەکانتانن) تاکاتی مردنی یەکێکتان دێت نێرراوەکانمان گیانی دەکێشن کەھیچ سستی و کەمتەر خەمیەک ناکەن (لەکارەکانیاندا)
Verse 62
پاشان دەگەڕێنرێنەوە بۆلای خوا کەسەروەری ڕاستەقینەیانە ئاگاداربن فەرمان ڕەوایی و بڕیار ھەر بۆئەوە ھەر خوایشە لێپرسینەوەی خێراترە لە ھەموو کەس
Verse 63
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ئایا کێ ئێوە ڕزگار دەکات لەتاریکیەکانی ووشکانی و دەریا کە ھاوار و نزای لێدەکەن بە ئاشکراو نھێنی (ئەڵێن) سوێند بە خوا ئەگەر لەم مەترسیە رزگارمان بکات ئەوە بێگومان لە سوپاس کارانی خوا دەبین
Verse 64
بڵێ: ھەر خوا ئێوە رزگار دەکات لەو مەترسیە و لە ھەموو نارەحەتی و غەم و پەژارەیەک (لەگەڵ ئەوەشدا) پاشان ئێوە ھاوبەش بۆ خوا بڕیار دەدەن
Verse 65
بڵێ: ھەر ئەو خوایە بەتوانا و دەستەڵاتدارە کەسزایەکتان بۆ بنێرێت لە سەروتانەوە یان لە ژێرپێتانەوە یان سەرتان لێ بشێوێنێت و بتان کات بەچەند دەستە و تاقمێکەوە جا ھەندێکتان بە ھەندێکی ترتان سزاو ئازار بدات سەرنج بدە چۆن ئایەتەکان دەگۆڕین (لە جۆرێکەوە بۆ جۆرێکی تر) تا ئەوان تێبگەن و بیربکەنەوە
Verse 66
گەلەکەت باوەڕیان بەم قورئانە نەکرد کە ھەر ئەوە حەق و ڕاست بڵێ: من پارێزەر و بەرپرستان نیم
Verse 67
ﯰﯱﯲﯳﯴﯵ
ﯶ
بۆ ھەموو ھەواڵێک کاتێکی دیاریکراو ھەیە (کە ڕاست و درۆی تیادا ڕوون دەبێتەوە) وە بەزووی دەزانن
Verse 68
ھەر کاتێک ئەوانەت دی قسەی ناشایستە دەکەن دەربارەی ئایەتەکانی ئێمە ئەوە ڕوو وەرگێڕە لێیان تا دەچنە سەر باسێکی تر وە ئەگەر شەیتان لە بیری بردیتەوە ئیتر لە پاش بیرکەوتنەوەت لەگەڵ کۆمەڵی ستەمکاران دامەنیشە
Verse 69
(ھەرچەندە) ئەوانەی خۆیان دەپارێزن ھیچ پرسیارو تاوانی ئەوانیان لەسەر نیە بەڵام بیرخستنەوەیە تا خۆیان بپارێزن
(ئەی موحەممەد ﷺ) واز بێنە لەوانەی ئاینەکەیان کردووە بە گەمە و گاڵتەجاڕی و ژیانی دونیا ھەڵی خەڵەتاندون وە بە قورئان ئامۆژگاریان بکە بۆ ئەوەی ھیچ کەس تیا نەچێ بەھۆی ئەو (خراپانە) ی کردویەتی کە جگە لە خوا ھیچ دۆست و تکاکارێکی نیە ئەگەر ھەموو فیدیە و بریتیەک بدات لێی وەرناگیرێت ئەوانە کەسانێکن بەھۆی ئەو (خراپانە) ی کە کردوویانە تیاچوون بۆ ئەوانەیە خواردنەوەیەک لە ئاوی زۆر گەرم و بەکوڵ وسزای زۆر بە ئازاریش بە ھۆی ئەوەی کەبێ بڕوابوون
Verse 71
بڵێ ئایا بێجگە لەخوا ھاوار بکەین (و بپەرستین) شتێک کەنەسوودمان پێ دەگەیەنێت و نە زیان وە بەرەو دوا بگەڕێینەوە (پاشگەزبینەوە لە ئاینەکەمان) لە پاش ئەوەی کە خوا ڕێنمونی کردین (بۆ ڕێگای ڕاست)؟ بەوێنەی ئەوکەسەی کە شەیتانەکان سەریان لێ شێواند بێت لەزەویدا سەرگەردان بێت و چەند ھاوڕێیەکی ھەبێت بانگی کەن بۆ رێگای ڕاست (بڵێن) وەرە بۆلای ئێمە (کەچی بەگوێیان نەکات) بڵێ بەڕاستی ھەر ڕێنمونی خوا ڕێ نمونی ڕاستە و فەرمانمان پێدراوە کە مل کەچ و گوێڕایەڵ بین بۆ پەروەردگاری جیھانیان
Verse 72
وە (فەرمانمان پێدراوە) کە بەڕێکی نوێژ بەجێ بھێنن و لەو (پەروەردگارە) بترسین وە ھەمووتان ھەر بۆلای ئەو زاتە کۆ دەکرێنەوە (لەڕۆژی دواییدا)
Verse 73
وەھەر ئەو خوایە یە کەئاسمانەکان و زەوی بەدیھێناوە بەحەق و ڕاستی وە ھەر ڕۆژێک بەشتێک بفەرمووێت ببە ئەویش دەست بەجێ دەبێت فەرمان و ووتەی ئەو ڕاستە ھەر بۆئەوە موڵک و خاوەنیەتی (ھەموو شتێک) لەو ڕۆژەدا کەفوو دەکرێت بە (ێور) کەڕەنادا زانا و ئاگایە بەھەموو نھێنی و ئاشکرایەک و ھەر ئەوە کاردروست و بە ئاگا
Verse 74
وە (بیربکەرەوە) کاتێک کە ئیبراھیم ووتی بە ئازەری باوکی ئایا تۆ بتانێک دەکەیتە پەرستراوی خۆت؟ بەڕاستی من تۆو گەلەکەت لە گومڕاییەکی تەواو و ئاشکرادا دەبینم
Verse 75
بەو شێوەیە نیشانی ئیبراھیم ماندا دەسەڵات و خاوەنێتی (خوا بۆ) ئاسمانەکان و زەوی بۆ ئەوەی لەڕیزی باوەڕدارە ڕاستەقینەکاندا بێت
Verse 76
کاتێک شەوی بەسەردا ھات ئەستێرەیەکی بینی ووتی ئەمە پەروەردگاری منە بەڵام کاتێ ئاوابوو ووتی من ھەرچی ئاوا بێ خۆشم ناوێت
Verse 77
ئەمجا کاتێک مانگی بینی ھەڵھات ووتی ئەمە پەروەردگاری منە بەڵام کاتێک کە ئاوابوو ووتی سوێند بەخوا ئەگەر پەروەردگارم ڕێنمونیم نەکات بێگومان لەکۆمەڵی گومڕایان دەبم
Verse 78
ئەمجا کاتێک خۆری بینی ھەڵھات ووتی ئەمە پەروەردگاری منە ئەمە گەورەترە (لەوان) جا کاتێک خۆریش ئاوا بوو ووتی ئەی گەلەکەم بەڕاستی من بەریم لە ھەرشتێک کەئێوە دەیکەن بەھاوبەش بۆ خوا
Verse 79
بەڕاستی من ڕووی خۆم وەرئەگێڕم بۆلای زاتێک کە ئاسمانەکان و زەوی بەدیھێناوە جگە لەخوا ڕووم لەھیچی تر ناکەم وە بێگومان من لەھاوبەش پەیداکەران نیم
Verse 80
(بەڵام ئیبراھیم) گەلەکەی دەمەقاڵێیان لەگەڵدا کرد فەرمووی ئایا ئێوە دەمەدەمێ و موجادەلەم لەگەڵدا دەکەن؟ لەبارەی خواوە کە بەڕاستی ڕێنمونی منی کردووە من ناترسم لەوەی کە ئێوە دەیکەن بەھاوبەش بۆ خوا (چونکە زیان ناگەیەنن) مەگەر شتێک کەپەروەردگارم بیەوێت بیکات زانست و ئاگاداری پەروەردگارم ھەموو شتێکی گرتۆتەوە دەی ئایا بۆ بیرناکەنەوە
Verse 81
وە من چۆن دەترسم لەو بتانەی کە ئێوە کردووتانە بەھاوبەش بۆ خوا کەئێوە ناترسن بێگومان بتانێکتان کردۆتە ھاوبەش بۆ خوا کە ھیچ بەڵگەیەک نەنێرراوە بۆتان (کە ئەوان بپەرستن) دەی کەواتەکام لەم دوو دەستەیە شایستە ترە بە نەترسان (و ئارامی) ئەگەر ئێوە ھیچ دەزانن
Verse 82
ئەوانەی کە بڕوایان ھێناوە و بڕواکەیان تێکەڵ بەستەم (ھاوەڵ دانان) نەکردووە ھێمنی و ئاسایش تەنھا بۆ ئەوانەیە ھەر ئەوانەش ڕێنمون کراوون
Verse 83
ئەو (بەڵگانە) بەڵگەی ئێمە بوون کە دابوومان بە ئیبراھیم لەبەرانبەر گەلەکەیەوە ھەرکەسێک بمانەوێت پلەوپایەی بەرز دەکەینەوە بەڕاستی پەروەردگارت کاردروست و زانایە
Verse 84
وە ئیسحاق و (لەئیسحاقیش) یەعقوبمان پێ بەخشی ڕێنمونی ھەموویانمان کرد وە لەوەو پێش ڕێنمونی نوحیشمان کرد ولەنەوەکانی نوح داود و سولەیمان و ئەیوب و یوسف و موساو ھارونمان (ڕێنمونی کرد) ئا بەو چەشنە پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە
Verse 85
وە زەکەریا و یەحیا و عیسا و ئیلیاس ھەریەک لەمانە لە چاکەکاران بوون
Verse 86
وە ئیسماعیل و یەسەع و یونس و لووط ھەریەکە لەمانە ڕێزمانداون بەسەر ھەموو خەڵکیدا
Verse 87
ھەروەھا ھەندێک لەباوک و نەوەو و براکانیان ھەڵمان بژاردوون و ڕێنمونیمان کردوون بۆ ڕێگەی ڕاست
Verse 88
ئەوە ڕێنمونی خوایە ڕێنمونی ھەربەندەیەکی پێدەکات لەبەندەکانی کە خۆی بیەوێت وە ئەگەر ھاوبەشیان ڕەوا بدایە بۆ خوا بێگومان ئەو چاکانەی کردبویان ھەمووی بێ پاداشت دەردەچوو
Verse 89
ئەوانە کە سانێکن پەیام و زانین و حوکمڕانی و پێغەمبەرێتیمان پێ بەخشیوون جا ئەگەر ئەوانە (قوڕەیش) بڕوای پێ نەھێنن ئەوە بێگومان بەدەستەیەکی ترمان سپاردووە (چاودێری بکەن و) بێ بڕواش نابن پێی
Verse 90
ئەوانە (ئەو پێغەمبەرانەی باسکران) کەسانێک بوون خوا ڕێنمونی کردن دەی پەیڕەوی ڕێگە وڕێبازی ئەوان بکە (ئەی موحەممەد ﷺ) (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ داوای ھیچ کرێ و پاداشتێکتان لێناکەم لەسەری ئەم قورئانە تەنھا ئامۆژگاری یە بۆ ھەموو جیھانیان
وەک پێویست خوایان نەناسی و ڕێزیان نەگرت کاتێ ووتیان خوا ھیچ شتێکی نەناردۆتە خوارەوە بۆ ھیچ ئادەمیەک بڵێ ئەی کێ ئەو کتێبەی ناردە خوارەوە کە موسا ھێنای (ئەو کتێبە) ڕووناکی و ڕێنمونی بوو بۆ خەڵک (پێش دەستکاری کردنی لەلایەن جولەکەکانەوە) ئێوە ئەو (کتێبە) دەکەنە چەند پەڕە و کاغەزێک بەشێکی (کە قازانجتانە) ئاشکرای دەکەن و زۆریشی (کەزیانی خۆتانە) دەیشارنەوە شتانێک فێر کراوون کەئێوە نەتان دەزانی نەخۆتان و نە باو و باپیرانتان بڵێ ھەرخوا (کتێبی بۆ موسا ناردووە) پاشان لێیان گەڕێ لەناو بەتاڵی خۆیاندا گاڵتەو یاری بکەن و ڕۆبچن
Verse 92
ئەم قورئانە ئێمە ناردوومانەتە خوارەوە پیرۆز و فەڕدارە ئەو کتێبانەش پێش ئەو ھاتوون بەڕاستیان دادەنێت (پێش ئەوەی گاور وجولەکەکان بیشێوێنن) ھەروەھا بۆ ئەوەی دانیشتوانی مەککە ودەوروبەری ئاگادار کەیتەوە و بیانترسێنیت جا ئەوانەی بڕوایان بە دواڕۆژ ھەبێت بڕوا بەو (قورئانە) دەھێنن ئەوان پارێزەرن بۆ نوێژەکانیان و بەچاکی لەکاتی خۆیاندا دەیانکەن
کێ لەوکەسە ستەمکارترەکە درۆ ھەڵبەستێ بەدەم خواوە یان بڵێ نیگا وسروشم بۆکراوە بەڵام ھیچ نیگا و سروشێکیشی بۆ نەکرا بێت ھەروەھا کەسێ کە بڵێ منیش وێنەی ئەو قورئانەی خوا دایبەزاندووە دادەبەزێنم خۆزگە ستەمکارانت دەبینی کاتێک وان لە ناڕەحەتی و سەختی سەرە مەرگدا و فریشتەکان دەستیان بۆ دەبەن (بۆ گیان کێشانیان) (پێیان دەڵێن) خۆتان دەربازکەن (لەم ناڕەحەتی گیان کێشانە ئەگەر ڕاست دەکەن) ئەمڕۆ پاداشتی ڕیسواکەر دەدرێنەوە بەھۆی ئەوەی کەقسەی ناڕاستان ھەڵئەبەست بەدەم خواوە و خۆتان بەگەورە دەزانی لەبەرانبەر ئایەتەکانی خوادا
Verse 94
سوێند بێت بێگومان ئێوە بە تەنیا و یەک یەک گەڕانەوە بۆ لامان ھەر وەکو یەکەم جار دروستمان کردن و ئەوەی پێمان دابوون بەجێتان ھێشت لەدوای خۆتان (لەماڵ وسەروەت وسامان) وە نابینین لەگەڵتاندا ئەو تکاکارانەی کە لاتان وابوو ھاوبەشی خوان لە تکا کردن بۆتان سوێند بە خوا بێگومان پچڕا پەیوەستی نێوانتان وە ئەوەی بە پشتیوانی خۆتان دادەنا وون بوو لێتان
Verse 95
بەڕاستی خوا لەتکەری دانەوێڵە و ناوکە تۆوە (کاتێک کە دەڕوێنرێت لە زەویدا) زیندوو دەرئەھێنێت لە مردوو, وە (خوا) دەرھێنەری مردوانە لە زیندوو ئەوەیە خوای ئێوە دەی کەواتە ئێوە چۆن (لەپەرستنی ئەو خوایە) لا دەدرێن؟
Verse 96
(خوا) بەدی ھێنەری شەبەق و ڕووناکی ڕۆژ بوونەوەیه و شەوی کردووە بەکات و ھۆی ئارامگرتن و خۆر و مانگی کردۆتە ھۆی حساب دیاریکردن و زانینی کات ئەوەش ئەندازەگرتنی خوای بەدەسەڵات و زانایە
Verse 97
وە ھەر خوایە کەئەستێرەی داناوە بۆتان بۆ ئەوەی ڕێیان پێدەرکەن لە تاریکیەکانی وشکانی و دەریادا بەڕاستی ئایەتەکانمان ڕوون کردۆتەوە بۆ کۆمەڵێ کەبزانن و تێ بگەن
Verse 98
وە ئەو خوایە زاتێکە کە ئێوەی دروستکردوە لەیەک کەس کە (ئادەم) ـە ئەمجا (لە پشتی باوکتانا) نیشتەجێ کران (دواتریش لەمناڵدانی دایکتاندا) دانران بە شێوەی کاتی بە ڕاستی ئایەتەکانمان ڕوون کردۆتەوە بۆ کەسانێک بەووردی بیر بکەنەوە
وە ئەو خوایە زاتێکە کە بارانی لە ئاسمانەوە باراندووە جا بە ھۆی ئەو (بارانەوە) ھەموو جۆرە چەکەرەیەکمان ڕواند ئەمجا ڕووەکی سەوزمان لێ ڕوواندووە, وە لەو (ڕووەکە سەوزە) دانەوێڵەی لەسەریەک کەڵەکە بوومان دەرھێناوە (وەک گوڵی جۆ و گەنم) وە لە دار خورما لە چەند پەلێکی ھێشووی شۆڕە وە بوو دەردەھێنین وە (دەڕوێنین بەو بارانە) باخاتی زۆرلە ترێی ھەمە جۆر و زەیتون و بنە ھەناری ھاو وێنە و لەیەکتر جیا جیا (لەتامدا) سەرنجی بەرھەمەکەی بدەن کاتێک بەر دەگرێت و پێدەگات بێگومان لەم سەرنجدانەدا چەند بەڵگەی گەورە ھەیە (لەسەر گەورەی دەسەڵاتی خودا) بۆکەسانێک کە بڕوا دەھێنن
Verse 100
ھاوبەشانێکیان بڕیارداوە بۆ خوا کە جنۆکەن لەکاتێکدا خوا ئەو (جنۆکانەی) دروست کردووە بەدرۆ و بوختان چەند کوڕ و کچیان بڕیاردا بۆ خوا بەبێ زانیاری پاک و بێگەردی بۆ خوا لەوەی کە ئەو بێ بڕوایانە بڕیاری ئەدەن بۆ خوا
Verse 101
(خوا) داھێنەری ئاسمانەکان و زەویە لە نەبوون چۆن مناڵی دەبێت کە ژن و ھاوسەری نەبووە خۆی ھەموو شتێکی دروستکردووە و ئەو بە ھەموو شتێ زانا و بە ئاگایە
Verse 102
ھەر ئەو خوایەیە کە پەروەردگاری ئێوەیە ھیچ پەرستراوێکی ڕاستەقینە نیە جگە لە ئەو دروستکەری ھەموو شتێکە کەواتە ئەو بپەرستن وە ئەو خوایە چاودێرە بەسەر ھەموو شتێکەوە
Verse 103
چاوەکان پەی پێ نابەن و ناتوانن بیبینن بەڵام ئەو ھێزی بینین و چاوەکان دەبینێت و ئەو بە ئاگا و ورد بینە
Verse 104
بەڕاستی لەلایەن پەروەردگارتانەوە چەندین بەڵگەی ڕوونتان بۆ ھاتووە ئەمجا ھەر کەس بیر لەڕاستی دەکاتەوە و دەیبینێت ئەوە (سوودی) بۆ خۆیەتی ھەر کەسیش بیر ناکاتەوە و کوێر بووە ئەوە (زیانی) ھەر بۆ خۆیەتی وە من چاودێر و پارێزەرنیم بە سەرتانەوە (بەس ڕاگەیەنەرم)
Verse 105
ئاوا جۆر و شێوەی بەڵگەکان دەگۆڕین دەبا ھەر بڵێن خوێندووتە وپێتووتراوە, وە بۆ ئەوەی چاک ڕوونی بکەینەوە بۆ کۆمەڵێک کەتێدەگەن و شارەزان
Verse 106
شوێنی ئەوە بکەوە کە لەلایەن پەروەردگارتەوە وەحیت بۆ کراوە ھیچ شتێک شایستەی پەرستن نیە جگە لەو (لە خوا) وە ڕوو وەرگێڕە لە ھاوبەش بڕیاردەران
Verse 107
وە ئەگەر خوا بیویستایە ھاوەڵیان دا نەدەنا و تۆمان نەدەکرد بەچاو دێرو پارێزەر بەسەریانەوە و تۆ زۆردارو دەسەڵاتدار نیت بەسەریانەوە
Verse 108
(ئەی موسڵمانان) جنێو و قسەی ناشرین مەڵێن بەوبت و پەرستراوانەی کەئەوان ھاواریان لێدەکەن و دەیانپەرستن بێجگە لەخوا بەو ھۆیەوە ئەوانیش قسەی نەشیاو بڵێن بەخوا بەو شێوەیە ڕازاندومانەتەوە بۆ ھەموو ئوممەتێک کردەوەکەیان پاشان گەڕانەوەیان ھەر بۆلای پەروەردگاریانە ئەمجا ھەواڵیان پێ دەدات بەو کردەوانەی ئەنجامیان دەدا
Verse 109
وە بەھێزترین سوێندیان بەخوا دەخوارد سوێند بەخوا ئەگەر موعجیزەیەکیان بۆ بێت (لەوانەی کەخۆیان داوایان دەکرد) بێگومان بڕوا دەھێنن پێی بڵێ بەڕاستی موعجیزەکان ھەر لای خوایە وە ئێوە نازانن ئەی بڕواداران ئەگەر ئەو بەڵگانەش بێتەکایەوە ھەر بڕوا ناھێنن
Verse 110
وە (کاتی ھاتنی موعجیزەکان بەھۆی بێ بڕواییانەوە) دڵ و چاویان وەردەگێڕین و لایدەدەین (لە باوەڕ ھێنان) ھەر وەک لە سەرەتاوە بڕوایان بەقورئان نەھێنا وەلێیان دەگەڕێین لەسەر کەشی خۆیاندا بن (دەبا) ھەر سەرگەردان بن
Verse 111
وە بێگومان ئەگەر ئێمە فریشتەمان بۆ لای ئەو (بێباوەڕ) انە بناردایە و مردووەکان قسەیان لەگەڵ بکردنایە و ھەموو شتێکمان بۆ کۆ بکردنایەتەوە ڕوو بەڕوو بەپێش چاویانەوە (یان کۆمەڵ کۆمەڵ) بڕوایان نەدەھێنا مەگەر خوا بیویستایە بەڵام زۆربەیان نازانن و بێ ئاگان
Verse 112
ھەر بەو شێوە بۆ ھەموو پێغەمبەرێک دوژمنێکمان داناوە لەشەیتانەکانی مرۆڤ و جنۆکە کەبەنھێنی بەیەکتری ڕادەگەیەنن ووتەی ڕازاوە و بریقەدار بۆ فریودانیان وە ئەگەر پەروەردگارت بیویستایە ئەوەیان نەدەکرد دە لێیان گەڕێ بەخۆیان و ئەو درۆیـانـەی کەھەڵی دەبەستن
Verse 113
وە بۆ ئەوەی گوێ بگرێت بۆ ئەو (ووتە بریقەدارو ڕازاوەی بۆ یەکتری دەکەن) دڵی ئەو کەسانەی بڕوایان نیە بەڕۆژی دوایی بۆ ئەوەی ڕازی ببن پێی وەتا ئەنجامی بدەن ئەو گوناھانەی ئەنجامی ئەدەن
Verse 114
جا ئایا جگە لەخوا دادوەرێکی تر بۆ خۆم بڕیار بدەم؟ لەکاتێکدا (خوا) ئەو زاتەیە کەناردویەتیە خوارەوە بۆ ئێوە ئەم قورئانە کە ڕوونکەرەوەی ھەموو باسێکە بەدرێژی ئەوانەش کە نامەمان پێ بەخشین چاک دەزانن بێگومان ئەم قورئانە لەلایەن پەروەردگارتەوە بەحەق و ڕاستی نێرراوە کەواتە ھەرگیز لەگومانداران مەبە
Verse 115
وە فەرمان و ووتەی پەروەردگارت تەواو بووە و بەئەنجام گەیشت بەڕاستی و دروستی کەھیچ کەس ناتوانێت بڕیارو ووتەکانی بگوڕێت ھەر خوا بیسەر و زانایە
Verse 116
وە ئەگەر تۆ گوێڕایەڵی زۆربەی ئەوانە بیت لەسەر زەویدان لەڕێگەی خوا گومڕات دەکەن ئەوان ھەر شوێنی گومان کەوتوون وە ھەمیشە درۆ و گۆترەکاری دەکەن
Verse 117
بێگومان ھەر پەروەردگارت چاک دەزانێت کێ گومڕا بووە و لایداوە لەڕێگای ئەو وە ھەر ئەو زاناترە بەوانەی ڕێبازی ڕاستیان گرتووە
Verse 118
دەبخۆن لەو (سەربڕاوە) ی کەناوی خوای لەسەر ھێنراوە ئەگەر ئێوە بەئایەتەکانی خوا بڕوادارن
Verse 119
بۆچی ئێوە ناخۆن؟ لە (گۆشتی) ئەو (ئاژەڵان) ـەی کەناوی خوای لەسەر ھێنراوە (لەکاتی سەربڕیندا) کەبێگومان خوا بۆتانی ڕوون کردۆتەوە ئەوەی حەرامی کردوە لەسەرتان جگە لەوەی کەناچار دەبن بۆی (بیخۆن لەو خواردنانەی کە حەرامن) بەڕاستی زۆر کەس خەڵکی گومڕا دەکەن بە ھەوا و ئارەزوی خۆیان بەبێ ھیچ زانیاری یەک (کە لەخواوە وەرگیرا بێت) بێگومان پەروەردگارت دەست درێژ کاران و سەرکەشان چاک دەناسێت
Verse 120
لەگوناھی ئاشکراو نھێنی واز بھێنن بەڕاستی ئەوانەی کەگوناھـ دەکەن بە دەستی ئەنقەست بەزوویی تۆڵەیان لێ دەسەنرێت بەھۆی ئەو تاوانانەی دەیانکرد
Verse 121
لەو (سەربڕاوە) مەخۆن کەناوی خوای لەسەر نەھێنراوە (لەکاتی سەربڕیندا) بێگومان (خواردنی) ئەوە تاوان و لەسنوور دەرچوونە وە بێگومان شەیتانەکان بەنھێنی شت بەدۆستانیان دەڵێن بۆ ئەوەی موجادەلە و دەمە دەمێتان لەگەڵدا بکەن جائەگەر بەگوێیان بکەن ئەوە بێگومان لەھاوبەش دانەران دەبن
Verse 122
ئایا کەسێک کە مردوو بێت ( واتە بێ بڕوا بێت) و ئێمە زیندوومان کردەوە ( ھیدایەتماندا) و ڕووناکیەکمان بۆ فەراھەم ھێنا (کەقورئانە) بە ھۆی ئەوەوە لەناو خەڵکیدا دەگەڕێ و دەڕوات ئایا وەک ئەوە وایە کە لەناو تاریکستانێکدا بێت کە بەھیچ جۆرێک دەرچوونی نیە لێی بەو شێوەیە ڕازێنراوەتەوە بۆ بێ بڕوایان ئەو کردەوە (خراپانەی) دەیان کرد
Verse 123
بەو شێوەیە لە ھەموو شارێکدا گەورەترینی تاوانباریمان کرد (بە دەسەڵاتدار) بۆ ئەوەی پیلان و فێڵ بکەن لەو شارانەدا وە فێڵ وپیلان ناکەن (لە کەس) بێجگە لەخۆیان بەڵام ئەوان ھەستی پێ ناکەن
Verse 124
وە کاتێک ئایەتێکیان بۆ بێت دەڵێن ئێمە ھەرگیز باوەڕ ناھێنین ھەتا وێنەی ئەوەی بەپێغەمبەرانی خوا دراوە بەئێمەش نەدرێت خوا چاک دەزانێت پەیام و پێغەمبەرایەتی خۆی بۆ کوێ دەنێرێت (و کێ شیاو ترە بۆ ئەو کارە) بەزویی ئەوانەی تاوانیان کردووە دووچاریان دەبێت سووکی وڕیسوایی لای خوا وسزای سەخت بەھۆی ئەو پیلان وفێڵانەوەی کەدەیانکرد (لە بڕواداران)
Verse 125
جا ھەرکەسێک خوا بیەوێت ڕێنمونی بکات سینگی فراوان دەکات بۆ ئیسلام (و بڕوا ھێنان) وە ھەر کەس خوا بیەوێت گومڕای کات (لەبەر نەشیاوی وسەرکەشی خۆی) سنگی زۆر تەنگ دەکات وەک ئەوەی (بیەوێت) بەرز ببێتەوە بەرەو ئاسمان ( چونکە مرۆڤ تا بەرەو ئاسمان بەرز ببێتەوە ھەست بە تەنگە نەفەسی دەکات وبەناڕەحەت ھەناسەی بۆ دەدرێت) بەو جۆرە خوا پیسی و ناپاکی دادەنێت لەسەر ئەوانەی کەبڕوا ناھێنن
Verse 126
ئەم ئیسلامە ڕێگای پەروەردگارتە کەڕێک و ڕاستە بێگومان بەڕوونی ئایەتەکانمان باسکردووە بۆ کۆمەڵێک کەبیربکەنەوە
Verse 127
بۆ ئەوانەیە لای پەروەردگاریان ماڵی ئاشتی کە (بەھەشتە) تەنھا ئەویش دۆستیانە بەھۆی ئەو کردەوە چاکانەی دەیان کرد
Verse 128
وە ڕۆژێک (خوا) تێکڕا کۆیان دەکاتەوە و (دەفەرموێت) ئەی دەستەو کۆمەڵی جنۆکە بێگومان ئێوە زۆر کەستان لەئادەمیەکان گومڕا کرد وە دۆستەکانیان لەئادەمی دەڵێن ئەی پەروەردگارمان ھەندێکمان سوود و کەڵکمان لەھەندێکمان وەرگرت وە بەو کاتەو مۆڵەتە گەیشتین کەبۆت دیاری کرد بووین خوا فەرمووی ئاگر شوێنتانە بەھەمیشەیی و بێ بڕانەوە دەمێننەوە تیایدا جگە لەو کاتەی کەخوا بیەوێت بەڕاستی پەروەردگارت کار دروست و زانایە
Verse 129
بەو شێوەیە ھەندێک لەستەمکاران دەکەین بەدۆست و پشتیوانی ھەندێکی تریان بەھۆی ئەو کردەوانەوەی ئەنجامیان دەدا
Verse 130
ئەی دەستە و کۆمەڵی جنۆکە و ئادەمی ئایا پێغەمبەرانتان لەخۆتان بۆ نەھات کەئایەتەکانی منتان بۆ بخوێننەوە, وە لەگەیشتن و دووچار بوونی ئەم ڕۆژەیان نەترساندن دەڵێن (ڕاستە و) شایەتی لەسەر خۆمان دەدەین بەڵام ژیانی دونیا خەڵەتاندینی و شایەتیان لەسەر خۆیاندا کەبێگومان ئەوان بێ بڕوا بوون
Verse 131
ئەوەی باسکرا لەبەر ئەوەیە کەپەروەردگارت لەناو بەری (خەڵکی) شارو گوندەکان نەبووە و زوڵم و ستەمی لێ نەکردوون لەکاتێکدا خەڵکی ئەو شارو گوندانە بێ ئاگابووبن
Verse 132
بۆ ھەر یەکێک (لەجنۆکەو ئادەمی) چەند پلە و پایە ھەیە لەبەرانبەر کردەوەکانیاندا وە پەروەردگارت لەوەی کەدەیکەن (ئەو ستەمکارانە) بێ ئاگا نیە
Verse 133
ھەر پەروەردگاری تۆ بێ نیازە و خاوەنی میھرەبانیە ئەگەر بیەوێت لەناوتان دەبات وە کێی بوێت دوای ئێوە دەیکاتە جێنشینی(ئێوە) وەک چۆن ئێوەی لەنەوەی کۆمەڵێکی تر بەدی ھێنا
Verse 134
بێگومان ھەر بەڵێنێکتان پێدەدرێت ھەر دێت و ئێوە لەدەس خوا دەرناچن
Verse 135
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئەی گەلەکەم لەسەر ڕێبازی خۆتان ئەوەی لەدەستان دێت بیکەن بێگومان منیش کارو کردەوەی خۆم دەکەم جا لەمەو پاش دەزانن سەرئەنجامی ئەو دونیا بۆکێ دەبێت بێگومان (بێ باوەڕان) وستەمکاران ڕزگاریان نابێت
Verse 136
وە بڕیاریاندا بۆ خوا لەوەی کە (خوا) دروستی کردو دایھێنا بەشێک لەکشتوکاڵ و ئاژەڵ و ماڵات جا بەگومانی خۆیان ووتیان ئەمە بۆ خوایە وە ئەوەش بۆ ھاوبەشەکانمان (بتەکانمانە) جا ئەوەی بۆ ھاوبەشەکانیانە ئەوە بە خوا ناگات وە ئەوەش بۆ خوایە ئەوە دەگات بە ھاوبەشەکانیان (واتە: خوا نایەوێت و ئەیداتەوە بەسەریاندا) ئای چ خراپە ئەوەی بڕیاری دەدەن
Verse 137
ئا بەو شێوەیە شەیتانەکان کوشتنی ڕۆڵەکانیان بۆ زۆر لەھاوەڵـدانەرەکان ڕازاندەوە بۆ ئەوەی لەناویان بەرن (بەکوشتنی کەسانی بێ تاوان)وە بۆ ئەوەی ئاینەکەیان لێ بشێوێنن وە ئەگەر خوا بیویستایە ئەوەیان نەدەکرد کەواتە لێیان گەڕێ با لەگەڵ ئەو درۆ و دەلەسەیەی کە ھەڵی دەبەستن (بێ ئاگا و گومڕا بن)
Verse 138
وە (بە گومانی خۆیان) دەیانووت ئەمانە ئاژەڵ وماڵات وکشتوکاڵێکن کە قەدەغە کراون نابێت لێیان بخوات کەسانێک نەبێت خۆمان بمانەوێت بەگومانی خۆیان ماڵاتێکیش پشتیان قەدەغە کرابوو (نابیێت باریان لێ بنرێت یا سواریان ببن) ھەروەھا ئاژەڵ و ماڵات ھەیە (لەکاتی سەربڕیندا) ناوی خوایان لەسەر نەدەبرد بەدرۆ ھەڵبەستن بەدەم خواوە لەمەولا خوا تۆڵەی ئەو درۆ ھەڵبەستنەیان لێ دەستەنێت
Verse 139
وە دەیانووت ئەوەی لەسکی ئەم ئاژەڵ و ماڵاتانە دایە تایبەتە بەنێرینەکانمانەوە (پیاوەکانمان) وە قەدەغە کراوە لەسەر ژنەکانمان وە ئەگەر مردارەوە بوو بوون ئەوا ھەموو تیایدا ھاوبەشو بەشدارن بەزوویی خوا سزای ئەم وەێفە (نەفامانە)یان دەداتەوە بێگومان خوا کار دروست و زانایە
Verse 140
بەڕاستی زیانباربوون ئەوانەی ڕۆڵەکانی خۆیان کوشت بەنەفامی ونەزانی و ئەوەی کەخوا پێی بەخشیبوون لەخۆیان قەدەغەکرد بەدەست ھەڵبەست و درۆ بەدەم خواوە بەڕاستی ئەوانە گومڕا بوون و ڕێنمونی کراو نەبوون
Verse 141
وە تەنھا خوایە کەبەدی ھێناوە باخاتی کەپرو ھەرزاڵە بۆ کراو (یا ساق بەرز) وە کەپرو ھەرزاڵە بۆ نەکراو (ساق کورت) وە دار خورما و کشتوکاڵی جیاواز لەخواردن و تامدا (بەدیھێناوە) زەیتون و ھەناریشی (بەدی ھێناوە) لەیەک چوو (لەوێنەو دیمەندا) و لەیەک نەچوو (لەتامدا) بخۆن لەبەروبوومی کاتێک ھاتەبەر وە لەڕۆژی دروێنە و چنینیدا مافەکەی (زەکاتەکەی) لێ بدەن و زیادە ڕۆی مەکەن بێگومان خوا زیادەڕۆیانی خۆش ناوێت
Verse 142
لەئاژەڵ و ماڵاتیش ھەندێکی بارھەڵگرە و ھەندێکی بۆ کوڵک و خوریە (کەڕاخەرو فەرشی لێ دروست دەکرێت) لەوەی کەخوا پێی بەخشیوون بخۆن وە شوێنی ھەنگاوەکانی شەیتان مەکەون چونکە بێگومان شەیتان دوژمنێکی ئاشکرای ئێوەیە
Verse 143
(خوا) ھەشت جۆر ئاژەڵ و ماڵاتی (دروستکردووە) لەمەڕ دووان (مەڕ و بەران) و لەبزن دووان (بزن و سابرێن) (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ئایا خوا ئەو دوو نێرەی حەرام کردووە؟ یان ئەو دوو مێیە؟ یا ئەو بێچوانەی کە لەسکی ئەو دوو (جۆرە ئاژەڵە) مێینەدایە ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن ھەواڵم بدەنێ بەزانیاریەک (لەخواوە)
Verse 144
وە لەحوشتر دووان و لەڕەشەوڵاخ دووان (نێرو مێیەک) (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئایا خوا ئەو دوو نێرەی حەرام کردووە یان ئەو دوو مێیە؟ یا ئەو بێچوانەی کە لەسکی ئەو دوو (جۆرە ووڵاخە) مێینەدایە یان ئێوە ئامادە و شایەت بوون ئەو کاتە کەخوا فەرمانی پێکردن (بەم قەدەغەکردنە) کەواتە کێ لەو کەسە ستەمکارترە کەدرۆ بەدەم خواوە ھەڵدەبەستێت بۆ ئەوەی خەڵکی گومڕا بکات بەبێ ھیچ زانیاریەک بەڕاستی خوا ڕێنمونی کۆمەڵی ستەمکاران ناکات
Verse 145
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ نابینم لەوەی کە (وەحی) وسرووشم بۆ کراوە ھیچ خۆراکێک حەرام بێت بۆ کەسێک کە بیخوات جگە لە مردارەوە بوو یان خوێنێکی ڕژێنراو نەبێت یا گۆشتی بەراز چونکە بێگومان ئەوەش پیس (وحەرامە) یان سەربڕاوێک (کاتی سەربڕین) ناوی غەیری خوای لەسەر ھێنرا بێت جا ھەر کەس ناچار بوو (کە ئەو حەرامانە بخوات لەبەر برسیەتی وخواردنی حەڵاڵی دەست نەکەوت) با زیاد لەپێویست نەخوات و مەبەستی سنوور بەزاندن نەبێت ئەوە بێگومان پەروەردگارت لێبوردەی میھرەبانە
Verse 146
تەنھا لەسەر ئەوانەی بوونە جولەکە حەراممان کرد ھەموو چڕنوکدارێک (باڵدار بێت یا ئاژەڵ) وە لە (گۆشتی) ڕەشەوڵاخ و مەڕو بزنیش پیو و بەزەکانیمان لێ حەرام کردن مەگەر ئەوەی کەبەسەر پشتیانەوە بێت یا ئەوەی بەڕیخۆڵەکانیانەوە بێت یا تێکەڵ بووبێت و لکا بێت بەئێسکەوە بەھۆی سەرکەشیانەوە ئەو تۆڵە و سزامان دان وە بێگومان ئێمە ڕاست گۆین
Verse 147
ئەمجا ئەگەر باوەڕیان پێ نەکردیت ئەوا (پێیان) بڵێ پەروەردگارتان خاوەنی میھرەبانی فراوانە وە سزاو تۆڵەی ئەو (خوا کەھات) لەھۆزی تاوانباران ناگێڕدرێتەوە
Verse 148
ئەوانەی کەھاوبەشیان بۆ خوا دانا بوو لەمەو دوا دەڵێن: ئەگەر خوا بیویستایە ئێمەو باوو باپیرانمان ھاوبەشمان (بۆخوا) دا نەدەنا وە ھیچ شتێکمان حەرام نەدەکرد ھەر بەو شێوەیە ئەوانەی پێش ئەمانیش درۆیان کرد ھەتا سزاو تۆڵەی ئێمەیان چەشت (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئایا ھیچ زانیاریەکتان لایە تا دەری بخەن بۆمان و دەری ببڕن ئێوە شوێنی ھیچ شتێک ناکەون بێجگە لەگومان نەبێت و ئێوە ھەر لەخۆتانەوە بەگۆترە شت دەڵێن
Verse 149
بڵێ دەی کەواتە بەڵگەی بەھێز و (دەسەڵات) ھەر بۆ خوایە جا ئەگەر (خوا) بیویستایە ھەر ھەمووتانی دەخستە سەر ڕێی ڕاست
Verse 150
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئەو شایەتانەتان بھێنن کە شایەتی دەدەن کە خوا ئەمەی حەرام کردووە جا ئەگەر (بە درۆ) شایەتیان دا تۆ لەگەڵیاندا شایەتی مەدە وە شوێن ھەواو ھەوەس وئارەزواتی ئەوانە مەکەوە کەباوەڕیان نەھێنا بەئایەتەکانی ئێمە وە شوێن ئەوانەش مەکەوە کەبڕوایان نیە بەڕۆژی دوایی ئەوانەش کەھاوبەش و ھاوتا بۆ پەروەردگاریان بڕیار دەدەن
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ وەرن بابیخوێنمەوە (بۆتان) ئەوەی پەروەردگارتان (حەرام) و یاساغی کردووە لەسەرتان (فەرمانیداوە کەوا) ھیچ شتێک نەکەن بە ھاوبەش بۆی و لەگەڵ باوک و دایکدا ئاکار چاک و ڕەفتار جوانبن و مناڵەکانتان مەکوژن لەبەر ھەژاری و نەبوونی ئێمە ڕۆزی ئێوەو ئەوانیش دەدەین وە نزیکی گوناھو کردەوە زۆر بەدەکان مەکەونەوە ئەوەی بە ئاشکرا دەکرێت لەو (خراپانە) و ئەوەش بە پەنھان وە ئەو کەسە مەکوژن کە خوا کوشتنی حەرام کردووە مەگەر ھەق بێت (و بکوژرێتەوە لەتۆڵەدا) خوا ئەمانەی بەئێوە ڕاسپاردوە بۆ ئەوەی تێ بگەن (و ژیری خۆتان بەکاربھێنن)
Verse 152
وە نزیکی ماڵی ھەتیوان مەکەونەوە مەگەر بەو شێوەی کەجوانترو چاکتر بێت (بۆ ئەوان) تا باڵغ دەبێت و دەگاتە ھێزی خۆی وە پێوانەو کێشانە بێ زیاد و کەم ئەنجام بدەن بەدادگەری داوای ھیچ ئەرک و فەرمانێک لەکەس ناکەین بەئەندازەی توانای خۆی نەبێت وەکاتێک (بۆشایەتیدان و شتی تر) قسەتان کرد دادوەرو ڕاست بن با (لەدژی) خزمی نزیکی خۆشتان بێت وەبەڵێن و پەیمانی خوا بەچاکی ببە نەسەر خوا ئەو شتانەی بەئێوە ڕاسپاردوە بۆ ئەوەی بیر بکەنەوە
Verse 153
(فەرمانی داوە کە) بێگومان ئەمە ڕێگای ڕاستی منە کەڕاست و دروستە کەواتە شوێنی بکەون و شوێنی کوێرە ڕێگا وڕێچکەکانی تر مەکەون چونکە دوورتان دەخەنەوە و لاتان دەدەن لەڕێگەی خوا خوا ئەو شتانەی بەئێوە ڕاسپاردوە بۆ ئەوەی پارێزکار و لە خواترس بن
Verse 154
لەپاش ئەوە تەوراتمان بەخشی بەموسا بۆ تەواو کردنی چاکەو بەھرەمان بەرانبەر کەسێک کە بە چاکی پێی ھەڵساوە, وە ڕوونکەرەوەی ھەموو شتێک بێت وە ڕێنیشاندەر و ڕێنمونی و میھرەبانی بێت بۆ ئەوەی باوەڕ بھێنن بەگەیشتنیان بەحوزوری پەروەردگاریان (لە ڕۆژی دواییدا)
Verse 155
وە ئەم قورئانە پیرۆزە بەفەڕ وپیتەمان ناردۆتە خوارەوە کەواتە ئێوەش شوێنی بکەون و خۆتان بپارێزن و (پارێزکاربن) تا ڕەحمتان پێ بکرێت
Verse 156
لەبەر ئەوەی نەڵێن بێگومان کتێب تەنھا بۆ سەر دوو کۆمەڵی (گاورو جولەکە) نێراوەتە خوارەوە لەپێش ئێمەدا کەبەڕاستی ئێمە لەخوێندنەوە و لێکۆڵینەوەی کتێبەکانیان بێ ئاگابووین
Verse 157
وە بۆ ئەوەی نەڵێن بەڕاستی ئەگەر کتێبی ئاسمانی بۆ ئێمەش بھاتایە ئەوە ئێمە لەوان ڕێنمونتر دەبووین ئێوە بێگومان بەڵگەو نیشانە (قورئانی) ڕوونتان لە پەروەردگارتانەوە بۆ ھاتووە کەڕێنمونی و میھرەبانیەکی گەورەیە کەواتە کێ ستەمکارترە لەو کەسەی بێ باوەڕ بێت بەئایەتەکانی خواو بەدرۆی بزانێت وە ڕوویان لێ وەرگێڕێت لەمەو دوا بەزوویی تۆڵە دەسێنین لەوانەی سەرپێچی دەکەن لە ئایەتەکانی ئێمە بەسزایەکی بەدو سەخت بەھۆی ئەو لادانەوە کەدەیانکرد
Verse 158
ئاخۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) ئەوان چاوەڕوانی چ شتێک دەکەن بێجگە لەوەی فرشتەی (گیان کێشان) یان بۆ بێت یان پەروەردگارت بێت یان ھەندێک لە موعجیزە و نیشانە ئاشکراکانی پەروەردگارت بەدی بێت ئەو ڕۆژەی ھەندێک لەنیشانە و بەڵگە ڕوونەکانی پەروەدگارت بەدی دێت باوەڕھێنان سوود ناگەیەنێت بەھیچ کەس کەپێشتر بڕوای نەھێنا بێت یان ھیچ خێروچاکەیەکی نەکردبێت لەگەڵ ئیمانەکەیدا بڵێ: چاوەڕوان بن (ھەڕەشەیە) ئێمەش چاوەڕوانی دەکەین
Verse 159
بەڕاستی ئەوانەی ئاینەکەیان بەش بەش کرد و بوون بەچەند دەستەو تاقمێکەوە تۆ لەھیچ شتێکدا لەئەوان نیت بێگومان کاری ئەوان تەنھا بۆ لای خوا دەگەڕێتەوە پاشان خوا ھەواڵیان پێدەدات بەھەر کردەوەیەک کەکردویانە
Verse 160
ھەر کەسێک چاکە بکات ئەوە (لەڕۆژی دواییدا) دە ھێندەی چاکەکەی پاداشتی بۆ ھەیە وە ھەر کەسێک خراپە بکات ئەوە تۆڵەی لێ ناسێنرێت تەنھا بەوێنەی خۆی نەبێت و ئەوانە ستەمیان لێ ناکرێت
Verse 161
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ بێگومان من پەروەردگارم ڕێنمونی کردووم بۆ ڕێگای ڕاست ئاینێکی زۆر ڕاست و پاک (کەھیچ لاریەکی تیا نیە) ئایینی ئەو ئیبراھیمەیە کە لەھەموو ئایینە ناڕاستەکان لایداوە بۆ پەرستنی خوا بەتەنھا وە بە ھیچ جۆرێک لە ھاوبەش پەیداکەران نەبووە
Verse 162
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ بێگومان نوێژو (بەندایەتی) و قوربانی و ژیان و مردنم ھەر بۆ خوای پەروەردگاری ھەموو جیھانیانە
Verse 163
ھیچ ھاوبەشێکی نیە و ھەر بەوە فەرمانم پێدراوە, وە من یەکەمی ناو ھەموو موسڵمانان و فەرمانبەردارانم (بۆ خوا)
Verse 164
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ئایا بێجگە لە خوا پەرستراوێکی تر بۆ خۆم ھەڵبژێرم لەکاتێکدا ئەو پەروەردگاری ھەموو شتێکە و ھەر کەسێک ھەر گوناھو خراپەیەک بکات تەنھا لەسەر خۆیەتی وە ھیچ کەسێکی گوناھکار گوناھی کەسێکی تر ھەڵناگرێت پاشان گەڕانەوەتان ھەر بۆلای پەروەردگارتانە ئەمجا ھەواڵتان پێ ئەدا بەوەی کەئێوە تیایدا جیاواز بوون
Verse 165
وە خوا ئەو زاتەیە کە ئێوەی کردووە بەجێنشینانی زەوی (کۆمەڵ لەدوای کۆمەڵ دێن) چەند پلە ھەندێکتانی بەرز کردۆتەوە بەسەر ھەندێکی ترتاندا بۆ ئەوەی تاقیتان بکاتەوە لەوەدا کەپێی بەخشیوون بەڕاستی پەروەردگارت تۆڵە سەندنی خێرایە (بۆ بەدکاران) وە بەڕاستی ئەو لێبوردە و میھرەبانە (بۆ چاکەکاران)
تقدم القراءة