خوا زاتێکە ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەی لە نێوانیاندایە بەدیھێناوە لە شەش ڕۆژدا پاشان بەرز بوویەوە بۆ سەر عەرش و قەراری گرت (ئیمانمان پێیەتی وچۆنیەتیەکەی نازانین) بێجگە لەو (خوا) ھیچ پشتیوان و تکا کارێکتان نیە دەی بۆ بیرناکەنەوە و پەند وەرناگرن
الترجمة الكردية
ٱللَّهُ ٱلَّذِي خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ وَمَا بَيۡنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٖ ثُمَّ ٱسۡتَوَىٰ عَلَى ٱلۡعَرۡشِۖ مَا لَكُم مِّن دُونِهِۦ مِن وَلِيّٖ وَلَا شَفِيعٍۚ أَفَلَا تَتَذَكَّرُونَ
خوا ئه‌و زاته‌یه که ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌رچی له نێوانیاندا هه‌یه له شه‌ش ڕۆژدا دروستی کردووه (مه‌رج نیه دڕێژی ئه‌و ڕۆژانه به‌قه‌ده‌ر دڕێژی شه‌و و ڕۆژی زه‌وی بێت که به بیست و چوار سه‌عات جارێک به‌ده‌وری خۆیدا ده‌سوڕێته‌وه، چونکه هه‌ندێک ڕۆژ هه‌روه‌ک قورئان خۆی ئاماژه‌ی بۆ ده‌کات هه‌زار ساڵه، هه‌ندێکی تری په‌نجا هه‌زار ساڵه)، پاشان خوا له‌سه‌ر ته‌ختی فه‌رمانڕه‌واییه‌وه سه‌رپه‌رشتی کار‌و فرمانی دروستکراوانی ده‌کات و ئه‌وه‌ی ئه‌و عیلمی پێی هه‌یه و ده‌یزانێت و ده‌یه‌وێت، هه‌ر ئه‌وه پێش دێت، (سه‌رنجی ئایه‌تی _2_الرعد بده)، خه‌ڵکینه جگه له‌و خوایه‌که‌س نیه پشتیوانی‌تان لێ بکات یان تکا کارتان بێت، ئایه یاداوه‌ری وه‌رده‌گرن و تێده‌گه‌ن.
Burhan Muhammad - Kurdish translation