ثُمَّ إِنَّ مَرۡجِعَهُمۡ لَإِلَى ٱلۡجَحِيمِ

پاسان (دوای ئه‌وه‌ی که تێریان خواردو تێریان خوارده‌وه‌!! به ده‌م شه‌ق و تێهه‌ڵدان و سه‌رزه‌نیشتی فریشته‌کانی دۆزه‌خه‌وه‌) به‌زۆر ده‌گێڕدێنره‌وه بۆ ناو دۆزه‌خ، (دیاره براون بۆ شوێنی تایبه‌تی خواردن و خواردنه‌وه‌!!)


إِنَّهُمۡ أَلۡفَوۡاْ ءَابَآءَهُمۡ ضَآلِّينَ

ئه‌وانه کاتی خۆی باوو باپیرانی خۆیانیان بینی به‌گومڕایی (بیریان نه‌کرده‌وه و کوێرانه شوێنیان که‌وتن).


فَهُمۡ عَلَىٰٓ ءَاثَٰرِهِمۡ يُهۡرَعُونَ

(ئیتر به‌بێ لێکدانه‌وه‌) ئه‌وانه به‌شوێنیاندا به‌تاڵۆکه و هه‌ڵه‌داوان چوون (باوه‌ڕیان به پێغه‌مبه‌ران و ئیمانداران نه‌کرد).


وَلَقَدۡ ضَلَّ قَبۡلَهُمۡ أَكۡثَرُ ٱلۡأَوَّلِينَ

سوێند به‌خوا بێگومان زۆربه‌ی پێشینانیان هه‌ر گومڕا بوون (چونکه دڵڕه‌ق بوون و ئاماده‌ی بیستنی ڕاستی نه‌بوون).


وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَا فِيهِم مُّنذِرِينَ

هه‌رچه‌نده ئێمه به‌ڕاستی، پێغه‌مبه‌رانی بێدارکه‌ره‌وه‌مان بۆ ڕه‌وانه کردبوون (به‌ڵام زۆربه‌یان گاڵته‌یان پێ ده‌هات).


فَٱنظُرۡ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلۡمُنذَرِينَ

جا ئیتر ته‌ماشابکه سه‌رنج بده‌، سه‌رئه‌نجامی بێدارکراوه‌کان چی بوو (چۆن به دۆزه‌خ پاداشت درانه‌وه‌!)


إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلۡمُخۡلَصِينَ

جگه له به‌نده دڵسۆزو هه‌ڵبژارده‌کانی خوا (که ئه‌وان له دۆزه‌خ دوورن و به به‌هه‌شت شاد بوون).



الصفحة التالية
Icon