فَكَذَّبُوهُ فَإِنَّهُمۡ لَمُحۡضَرُونَ

که‌چی ئه‌وان بڕوایان پێ نه‌کرد، که‌وابوو بێگومان ئه‌وان ئاماده‌کراون بۆ دۆزه‌خ.


إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلۡمُخۡلَصِينَ

جگه له به‌نده دڵسۆزو هه‌ڵبژارده‌کانی خوا.


وَتَرَكۡنَا عَلَيۡهِ فِي ٱلۡأٓخِرِينَ

ئینجا ناوبانگی خێری ئیلیاسمان له نه‌وه‌کانی داهاتوودا هێشته‌وه‌.


سَلَٰمٌ عَلَىٰٓ إِلۡ يَاسِينَ

سڵاو و دروود و ڕێز له‌سه‌ر ئیلیاسین بێت.


إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡمُحۡسِنِينَ

ئێمه به‌ڕاستی به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاکه‌کاران ده‌ده‌ینه‌وه‌.


إِنَّهُۥ مِنۡ عِبَادِنَا ٱلۡمُؤۡمِنِينَ

بێگومان ئه‌ویش له به‌نده ئیمانداره‌کانی ئێمه‌یه‌.


وَإِنَّ لُوطٗا لَّمِنَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ

به‌ڕاستی -ڵوط - یش له پێغه‌مبه‌رانه‌.


إِذۡ نَجَّيۡنَٰهُ وَأَهۡلَهُۥٓ أَجۡمَعِينَ

کاتی خۆی ئه‌و و هه‌موو که‌س و کاریمان ڕزگار کرد.


إِلَّا عَجُوزٗا فِي ٱلۡغَٰبِرِينَ

بێجگه له پیره‌ژنێک (بێ باوه‌ڕ بوو به‌رده‌وام گرفتی بۆ پێش ده‌هێنا) له‌ناومان برد.



الصفحة التالية
Icon