وَٱذۡكُرۡ عِبَٰدَنَآ إِبۡرَٰهِيمَ وَإِسۡحَٰقَ وَيَعۡقُوبَ أُوْلِي ٱلۡأَيۡدِي وَٱلۡأَبۡصَٰرِ

ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم باس و یادی به‌نده به‌ڕێزه‌کانمان ئیبراهیم و ئیسحاق و یه‌عقوب بکه‌، هه‌مویان ده‌ستێکی باڵایان هه‌بوو له گه‌یاندنی ئایینی خوادا، ده‌ستێکی باڵایان هه‌بوو له چاکه و چاکه‌کاریدا، هه‌روه‌ها به‌رچاو ڕوونی و شاره‌زایی ته‌واویان هه‌بوو له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه‌.


إِنَّآ أَخۡلَصۡنَٰهُم بِخَالِصَةٖ ذِكۡرَى ٱلدَّارِ

ئێمه به‌ڕاستی کردمانن به‌به‌نده‌یه‌کی تایبه‌تی خۆمان به‌هۆی سیفه‌تی دنیانه‌ویستی که ئه‌ویش یاده‌وه‌ری ڕۆژی قیامه‌ته‌.


وَإِنَّهُمۡ عِندَنَا لَمِنَ ٱلۡمُصۡطَفَيۡنَ ٱلۡأَخۡيَارِ

به‌ڕاستی ئه‌وانه لای ئێمه له‌و که‌سانه‌ن که هه‌ڵمان بژاردوون و په‌سه‌ندمان کردوون.


وَٱذۡكُرۡ إِسۡمَٰعِيلَ وَٱلۡيَسَعَ وَذَا ٱلۡكِفۡلِۖ وَكُلّٞ مِّنَ ٱلۡأَخۡيَارِ

هه‌روه‌ها باس و یادی -اسماعیل و الیسع و ذوالکفل- یشیان بۆ بکه که هه‌ریه‌کێك له‌وانه له هه‌ڵبژارده و په‌سه‌ندکراوه‌کانن.


هَٰذَا ذِكۡرٞۚ وَإِنَّ لِلۡمُتَّقِينَ لَحُسۡنَ مَـَٔابٖ

ئه‌مانه هه‌مووی ناوبانگی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره به‌ڕێزانه‌یه و بێگومان بۆ پارێزکار و خواناسیش چاکترین جێگه و ڕێگه و شوێنمان ئاماده کردووه‌.


جَنَّـٰتِ عَدۡنٖ مُّفَتَّحَةٗ لَّهُمُ ٱلۡأَبۡوَٰبُ

باخه‌کانی به‌هه‌شتی عه‌دنه‌، که هه‌ر هه‌مووی ده‌روازه‌کانی له‌سه‌ر پشته بۆیان.



الصفحة التالية
Icon