إِنَّ ذَٰلِكَ لَحَقّٞ تَخَاصُمُ أَهۡلِ ٱلنَّارِ

به‌ڕاستی ئه‌وه به‌سه‌رهات و کێشمه‌کێش و ده‌مه ده‌مێی دۆزه‌خیه‌کان و حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یه و بۆیان پێش دێت.


قُلۡ إِنَّمَآ أَنَا۠ مُنذِرٞۖ وَمَا مِنۡ إِلَٰهٍ إِلَّا ٱللَّهُ ٱلۡوَٰحِدُ ٱلۡقَهَّارُ

ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ به‌ڕاستی من ته‌نها بێدارکه‌ره‌وه‌م، که جگه‌له خوای تاکو تاکو ته‌نها و به‌ده‌سه‌ڵات و خه‌شمگیر له تاوانباران هیچ خوایه‌کی تر نیه‌.


رَبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَا ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡغَفَّـٰرُ

ئه‌و خوایه په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌موو دروستکراوانی نێوانیانه‌، به‌ڵاده‌سته به‌سه‌ر کافراندا، لێخۆشبووه و چاوپۆشی ده‌کات له ئیمانداران.


قُلۡ هُوَ نَبَؤٌاْ عَظِيمٌ

پێیان بڵێ: ئه‌م هه‌واڵ و ده‌نگ و باسێکی زۆر گه‌وره و گرنگن.


أَنتُمۡ عَنۡهُ مُعۡرِضُونَ

به‌ڵام ئێوه پشتی تێده‌که‌ن و گوێی بۆ ناگرن.


مَا كَانَ لِيَ مِنۡ عِلۡمِۭ بِٱلۡمَلَإِ ٱلۡأَعۡلَىٰٓ إِذۡ يَخۡتَصِمُونَ

خۆ من (مه‌به‌ست پێغه‌مبه‌ره‌) هیچ ئاگاداری ئه‌وه نه‌بووم که‌چی گوزاره‌وه له شوێنه بڵنده‌کاندا کاتێك که فریشته‌کان کێشه‌یان هه‌بوو له جێنشینی ئاده‌مدا.


إِن يُوحَىٰٓ إِلَيَّ إِلَّآ أَنَّمَآ أَنَا۠ نَذِيرٞ مُّبِينٌ

وه‌حی و نیگام بۆ نایه‌ت ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بێت که من بێدارکه‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرام.



الصفحة التالية
Icon