إِذۡ قَالَ رَبُّكَ لِلۡمَلَـٰٓئِكَةِ إِنِّي خَٰلِقُۢ بَشَرٗا مِّن طِينٖ

کێشه‌ی فریشته‌کان کاتێك بوو که په‌روه‌ردگارت پێی وتن: من ده‌مه‌وێت به‌شه‌رێک، له قوڕ دروست بکه‌م.


فَإِذَا سَوَّيۡتُهُۥ وَنَفَخۡتُ فِيهِ مِن رُّوحِي فَقَعُواْ لَهُۥ سَٰجِدِينَ

جا کاتێك دروستم کرد و له‌و گیان و ڕۆحه‌ی که من خاوه‌نی ئه‌وم، فووم پێداکردو گیان و ژیانم پێبه‌خشی ئێوه‌ی فریشته هه‌مووتان سووژده‌ی (رێزو ته‌قدیری به‌فه‌رمانی من) بۆ به‌رن.


فَسَجَدَ ٱلۡمَلَـٰٓئِكَةُ كُلُّهُمۡ أَجۡمَعُونَ

هه‌موو فریشته‌کان فه‌رمانی خوایان به‌جێ هێنا و سووژده‌یان برد.


إِلَّآ إِبۡلِيسَ ٱسۡتَكۡبَرَ وَكَانَ مِنَ ٱلۡكَٰفِرِينَ

جگه له ئیبلیس نه‌بێت که له‌و کاته‌دا له‌ناو فریشته‌کاندا بوو فووی کرده خۆی و خۆی به‌گه‌وره زانی و خۆی خسته ڕیزی کافرانه‌وه‌.


قَالَ يَـٰٓإِبۡلِيسُ مَا مَنَعَكَ أَن تَسۡجُدَ لِمَا خَلَقۡتُ بِيَدَيَّۖ أَسۡتَكۡبَرۡتَ أَمۡ كُنتَ مِنَ ٱلۡعَالِينَ

خوا فه‌رمووی: ئه‌ی ئیبلیس ئه‌وه چی نه‌یهێشت و نایه‌ڵێت سووژده به‌ریت بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که به دوو ده‌ستی قودره‌تی خۆم دروستم کردووه‌؟! ئایا خۆتت به‌گه‌وره زانی یان هه‌ر له زووه‌وه خۆت لا به‌رزو گه‌وره‌یه‌.


قَالَ أَنَا۠ خَيۡرٞ مِّنۡهُ خَلَقۡتَنِي مِن نَّارٖ وَخَلَقۡتَهُۥ مِن طِينٖ

شه‌یتان وتی: من له‌و چاکترو به‌نرختر و پیرۆزترم، چونکه تۆ منت له ئاگر دروست کردووه و ئه‌وت له قوڕ به‌دیهێناوه‌.



الصفحة التالية
Icon