قُلۡ صَدَقَ ٱللَّهُۗ فَٱتَّبِعُواْ مِلَّةَ إِبۡرَٰهِيمَ حَنِيفٗاۖ وَمَا كَانَ مِنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ

(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان) بڵێ: خوای گه‌وره له هه‌موو فه‌رمایشته‌کانیدا ڕاستی فه‌رمووه‌، که‌واته شوێنی ئاین و به‌رنامه‌ی ئیبراهیم بکه‌ون که پاکو دروست و فه‌رمانبه‌رداره و ئه‌و هه‌رگیز له موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران نه‌بووه‌.


إِنَّ أَوَّلَ بَيۡتٖ وُضِعَ لِلنَّاسِ لَلَّذِي بِبَكَّةَ مُبَارَكٗا وَهُدٗى لِّلۡعَٰلَمِينَ

به‌ڕاستی یه‌که‌م خانه و ماڵ و مه‌نزڵگه‌یه‌ک که بۆ خه‌ڵکی دانرا له‌سه‌ر زه‌وی (بۆ خواپه‌رستی) ئه‌وه‌یه له مه‌ککه‌دایه‌، که پیرۆزه و هیدایه‌ت و ڕێنموویی به‌خشه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی جیهان.


فِيهِ ءَايَٰتُۢ بَيِّنَٰتٞ مَّقَامُ إِبۡرَٰهِيمَۖ وَمَن دَخَلَهُۥ كَانَ ءَامِنٗاۗ وَلِلَّهِ عَلَى ٱلنَّاسِ حِجُّ ٱلۡبَيۡتِ مَنِ ٱسۡتَطَاعَ إِلَيۡهِ سَبِيلٗاۚ وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَنِيٌّ عَنِ ٱلۡعَٰلَمِينَ

له‌و ماڵه‌دا (که‌عبه‌) نیشانه‌و به‌ڵگه‌ی زۆر و ئاشکرا هه‌یه‌، که یه‌کێکیان شوێنی تایبه‌تی خواپه‌رستیی ئیبراهیمه‌، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی بچێته ناوی پێویسته ئه‌مین و ئاسوده‌بێت، له هه‌موو ده‌ستدرێژیه‌ک، جا خوای گه‌وره‌ش بڕیاریداوه له‌سه‌ر خه‌ڵکی حه‌ج و سه‌ردانی (بیت الحرام) بکه‌ن به ته‌نها ئه‌وانه‌ی که توانای (دارایی و ته‌ندروستیان) هه‌یه‌، جا ئه‌وه‌ی که باوه‌ڕی نه‌هێناوه‌، ئه‌وه با بزانێت به‌ڕاستی خوا بێ نیازه له هه‌موو خه‌ڵکان (پێویستی به چاکه و په‌رستنی که‌س نیه‌).



الصفحة التالية
Icon