نَزَّاعَةٗ لِّلشَّوَىٰ

له کاتێکدا داماڵێنه‌ری پێستی سه‌رو هه‌موو ئه‌ندامه‌کانه‌.


تَدۡعُواْ مَنۡ أَدۡبَرَ وَتَوَلَّىٰ

دۆزه‌خ بانگی ئه‌وانه ده‌کات که له دنیادا پشتیان له حه‌ق و ڕاستی هه‌ڵده‌کردو گوێیان پێ نه‌ده‌دا.


وَجَمَعَ فَأَوۡعَىٰٓ

ماڵ و سامانیان کۆ ده‌کرده‌وه‌و ده‌یانشارده‌وه (گوێیان نه‌ده‌دا به حه‌ڵاڵ و حه‌رام).


۞إِنَّ ٱلۡإِنسَٰنَ خُلِقَ هَلُوعًا

به‌ڕاستی ئینسان به شپرزه‌یی و ته‌نگه‌تاوی دروستکراون.


إِذَا مَسَّهُ ٱلشَّرُّ جَزُوعٗا

کاتێك ناخۆشی تووش بێت بێزارو ده‌م به هاواره‌.


وَإِذَا مَسَّهُ ٱلۡخَيۡرُ مَنُوعًا

کاتێکیش خێرو به‌ره‌که‌تی تووش بوو، ده‌ستی ده‌نوقێنێت و قه‌ده‌غه‌ی چاکه ده‌کات.


إِلَّا ٱلۡمُصَلِّينَ

ته‌نها ئه‌و نوێژکه‌رانه نه‌بێت...


ٱلَّذِينَ هُمۡ عَلَىٰ صَلَاتِهِمۡ دَآئِمُونَ

ئه‌وانه‌ی که له‌سه‌ر نوێژه‌کانیان به‌رده‌وامن.


وَٱلَّذِينَ فِيٓ أَمۡوَٰلِهِمۡ حَقّٞ مَّعۡلُومٞ

هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی که به‌شێکی دیاریکراو له سامانیاندا هه‌یه (بۆ جیهاد و تێکۆشان)...



الصفحة التالية
Icon