لِّلسَّآئِلِ وَٱلۡمَحۡرُومِ

بۆ هه‌ژاری داواکارو بێ نه‌وای داوانه‌که‌ر.


وَٱلَّذِينَ يُصَدِّقُونَ بِيَوۡمِ ٱلدِّينِ

ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕی ڕاست و ڕه‌وان ده‌هێنن به ڕۆژی پاداشت.


وَٱلَّذِينَ هُم مِّنۡ عَذَابِ رَبِّهِم مُّشۡفِقُونَ

ئه‌و که‌سانه‌ی که دڵه له‌رزه‌یان هه‌یه له تۆڵه‌ی په‌روه‌ردگاریان.


إِنَّ عَذَابَ رَبِّهِمۡ غَيۡرُ مَأۡمُونٖ

به‌ڕاستی سزای په‌روه‌ردگاریان که‌س لێی ئه‌مین نابێت.


وَٱلَّذِينَ هُمۡ لِفُرُوجِهِمۡ حَٰفِظُونَ

ئه‌وانه‌ی داوێنی خۆیان ده‌پارێزن.


إِلَّا عَلَىٰٓ أَزۡوَٰجِهِمۡ أَوۡ مَا مَلَكَتۡ أَيۡمَٰنُهُمۡ فَإِنَّهُمۡ غَيۡرُ مَلُومِينَ

مه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کانیاندا یاخود که‌نیزه‌که‌کانیان (که به‌هۆی بارو دۆخی تایبه‌ته‌وه هه‌بوو)، ئه‌وانه به‌ڕاستی لۆمه‌کراو نابن.


فَمَنِ ٱبۡتَغَىٰ وَرَآءَ ذَٰلِكَ فَأُوْلَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡعَادُونَ

جا ئه‌وه‌ی بێجگه له‌و حاڵه‌تانه ڕێگه‌ی تر بگرێت (بۆ تێر کردنی ئاره‌زووه‌کانی)، ئه‌وانه له سنوور ترازاوو ده‌ستدرێژکه‌رن.


وَٱلَّذِينَ هُمۡ لِأَمَٰنَٰتِهِمۡ وَعَهۡدِهِمۡ رَٰعُونَ

هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی که ئه‌مانه‌ت ده‌پارێزن و په‌یمان ده‌به سه‌ر.



الصفحة التالية
Icon